ته‌مووز 07, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • فەلاحەت پێشە: هەگبەی پێشنیارکراوی ئوروپا ، هەگبەی بەربەرەکانێی لەگەڵ گه ف وهەڕەشەی ئەمریکا نییە

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران وتی: هەگبەی پێشنیار کراوی ئوروپیەکان، هەگبەی بەربەرەکانێی لەگەڵ هەڕەشەکانی ئەمریکا نیە.

یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە دوای چوونەدەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە ڕۆژی هەینی بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران وچوارویەک " ئاڵمانیا ، فەرانسە ، بەریتانیا ، چین وڕوسیا" وفیدریکا موگرینی بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی لە هۆتێل کوبورگی ڤیەن بەڕێوە چوو. لەم کۆبوونەوەیەدا هەگبەی پێشنیار کراوی یەکیەتی ئوروپا بەشێوەی ڕەسمی پێشکەشی ئێران کرا. "حشمەتۆڵڵا فەلاحەت پێشە "ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا بەڕاگەیاندنی ئەمەکە دوو ناکارامەیی وناتوانیی جیدی چەندایەتی وکەمتەرخەمی وسەرنج نەدان بە کات لە هەگبەی پێشنیارکراوی ئوروپاییەکان لە ئارادایە ڕایگەیاند : بە سەرنجدان بە کات وزەمانێکی ئاشکراکە ئەمریکیەکان وەکوو ئەندامی نائەرکمەند بە بەرجام هێناویانە ئاراوە ، چاوەڕوانی ئەمە بوو کە بە پێی هەمان کات وزەمان، ئوروپیەکان هەگبەیەکی بەرانبەر بدەن بەدەستەوە. فەلاحەت پێشە وتی: دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی کردووە کە پێشگیری دەکات لە هەناردە کرانی نەوت بۆ بازاڕودەسڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێڕان بە بانکە کانی نێودەووڵەتی کەوایە لە هەگبەی پێشنیار کراوی ئوروپا دەبێ بۆ پێشگیری لەم کردەوەیە و پاڕاستنی هەناردە کردنی نەوتی ئێران تەگبیریک بگیردرایە  کە بەداخەوە ئەم گومانە جیدیە لە مەڕ هەگبەی پێشنیار کراوی ئوروپیەکان لەئارادایە. حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەپێوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئانگیلا میرکیل شالیاری ئاڵمانیا ، هەگبەی پێشنیار کراوی سێ وڵاتی ئوروپایی لەمەڕ درێژەی ڕەوتی هاوکاریەکان لە بەرجامی " بە هیوا بڕاو" زانی.

سەرپەیڤ