پیداگری یەکیەتی ئوروپا وچین لەمەرجێ بەجێ کرانی تۆکمە وتەواوی بەرجام
یەکیەتی ئوروپا وچین لە بەیان نامەیەکی هاوبەش لەمەڕ جێ بەجێ کرانی تۆکمە وتەواوی بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام پیداگریان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئیرنا، لەم بەیان نامەیەدا کە دوای کۆبوونەوەی کاربەدەستانی یەکیەتی ئوروپا وچین لە پیکەن دەرکرا، هاتووە، بەرجام ، هۆکاریکی سەرەکی بۆ داڕشتیی جیهانی قەدەغەی پەرەی ناڤۆکی ودەستکەوتیکی دیپلۆماتیکی گرینگە کە بە کۆی دەنگەوە ، لە بڕیارنامەی ٢٢٣١، لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان پشت ڕاست کراوەتەوە. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای ٢٠١٨ بە دوپات کردنەوەی تاوانە بێ پایە وبنەڕە ته کانی لەدژی ئێران ، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەدژی ئێرانی لە ماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند . دۆنالد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی یەکیەتی ئوروپا هاوڕێ " ژان کلود یونکر" سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکیەتی ئوروپا بە مەبەستی دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ " لی کە چیانگ" سەرۆک وەزیرانی چین وبەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی ساڵانەی وتووێژی سەرۆکانی چین ویەکیەتی ئوروپا سەفەری کردووە بۆ پیکەن. سەرۆکی ئەنجومەنی ئوروپا ئەمڕۆ دوشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی چین لەمەڕ پێوەندی یەکیەتی ئوروپا وپیکەن ومەسەلەکانی هاوپێوەند بە کۆریای باکوور وئۆکراین دیدارو وتووێژی کرد.