ته‌مووز 16, 2018 20:03 Asia/Tehran
  • داواکاری ئۆتریش لە مەڕ چالاکی کۆمپانیە ئۆروپیەکان لە ئێڕان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆتریش ، خوازیاری بڕیارگرتنی کۆمپانیە ئۆروپیەکان بۆ چالاکی لە ئێران بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس" کارین کنایسل" کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی دەورەیی یەکیەتی ئوروپای لەئەستۆدایە ، ئەمڕۆ دوشەممە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەم یەکیەتیە لە بروکسێل وتی بە پێی کردەوەکانی دژە ئێرانی کاربەدەستانی کۆشکی سپیی ، کۆمپانیە ئوروپیەکان دەبێ بڕیار بگرن کە لە ئێران سەرمایە نانەوە بکەن. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆتریش وتی: ئوروپا دەبێ سیاسەتی یەکگرتوو بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ،مەبەست وئامانجەکانی خۆی بگرێتە پێش.دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دەچێتە دەرێ وبایکۆتی قورس لەدژی تاران دادەسەپێنێت. وەزیرانی دەرەوەی ئێران وئەندامانی تاقمی پێنج ویەک سەرەتای مانگی ژوئیە بۆ باس لەمەڕ درێژەی جێ بەجێ کرانی بەرجام بەبێ بەشداری وئامادە بوونی ئەمریکا وتووێژیان کرد. دوای ئەو کۆبوونەوەیە ، یەکیەتی ئوروپا بە دەرکردنی بەیان نامەیەک پیداگری کرد کە پاڕاستنی کەناڵ وتۆڕە کانی ئالووێر کردنی ماڵیی ودرێژەی فروشرانی نەوت لەڕیزی سەرەتیەکان دێتە ئەژمار. 

سەرپەیڤ