ته‌مووز 17, 2018 12:07 Asia/Tehran
  • پێداگری موگرینی لەسەر   دەستەبەرکرانی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا وتی : ئەم یەکێتییە بەدوای دەستەبەر کرانی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  فێدێریکا موگرینی  ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا دوای کۆبوونەوەی  وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ،   کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر  نەیارەتی دەوڵەتی ئەمریکا لەسەر داوای  وڵاتانی ئەورووپی بۆ بێ بەش بوون لە باکۆتەکانی ئێران.

موگرینی   ئاماژەی  کردە  هەوڵەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ  پاراستنی کەناڵەکانی  ئابووری لەگەڵ ئێران  و ئەوانی بە تەگبیرێکی سەرنج ڕاکێش  زانی  کە دەتوانێ دەستەبەرێک بێت  کە ئێران هەروا لە قازانجی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەهرەمەند بێت.

ئەم کاربەدەستەی باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە وڵامدانەوە بەم پرسیارە کە تاچ ئاستێک دڵنیایە  تەگبیرەکانی یەکێتیی ئەورووپا  دەتوانن لەبەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا خۆڕاگری بکە ن و بەرجام بپارێزن  وتی ک سەرباری ئەمەی کە  ئەمریکا دەسەڵاتێکی زوری لە ئابوری جیهانی و سیستمی ماڵی  هەیە، بەڵام ئەورووپا سوورە لەسەر  پاراستنی ڕێککەوتنامەی ناڤۆکی  . 

موگرینی وتیشی :  یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی  بە تەواوی لە پێناو دابین کردنی بەرژەوەندی ئاسایشی  ئەم یەکێتییە و ناوچە و دونیا دەزانێ  کە وایە  هەر چەندە کە بتوانێ   هەوڵ دەدات  هەتا لە هەڵوەشاندنەوەی  پێشگیری بکات  کە  ئەگەر هەڵبوەشێتێەوە دواهاتەکەی کارەساتبار دەبێت  . 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدرێژەی کردە دژە ئێرانییەکانی، وتوویەتی؛ واشنگتۆن تێدەکۆشێ هەناردەی نەوتی ئێران هەتا چواری نۆڤمبەری٢٠١٨ بگەیێنێتە سیفر.

وڵاتانی ئوروپایی لەنامەیەک بۆ حکومەتی ئەمریکا ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر ئابلۆقەو گەمارۆی یەکلایەنەی ئەمریکا دژ بەئێران بۆ وێنە، ئابلۆقە نەوتییەکان و خوازیاری پێداچوونەوە لەبارەیەوە بوون.

 

 

سەرپەیڤ