زەریف: ئێران لەئەوروپای دەوێ هەوڵ بدات نەک قسە بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i345410-زەریف_ئێران_لەئەوروپای_دەوێ_هەوڵ_بدات_نەک_قسە_بکات
وەزیری دەرەوعەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی پێوەندی لەگەڵ ئەورووپا دوای کشانەوەی ئەمریکا لە کۆهەنگاوی ناڤوکی وتی : جگە لە بەڵێنی سیاسی ئەورووپییەکان بۆ پێبەند بوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دەبێ بەکردەوە بجۆڵنەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2018 08:11 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران لەئەوروپای دەوێ هەوڵ بدات نەک قسە بکات

وەزیری دەرەوعەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی پێوەندی لەگەڵ ئەورووپا دوای کشانەوەی ئەمریکا لە کۆهەنگاوی ناڤوکی وتی : جگە لە بەڵێنی سیاسی ئەورووپییەکان بۆ پێبەند بوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دەبێ بەکردەوە بجۆڵنەوە .

محەممەد جەواد زەریف  لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی یورونیوز  وتی : ئەورووپا نابێ تەنیا  پشت بە قسە و بەیاننامەکان ببەستێ   چونکە ئێران پێویستیەتی ، ڕێگەچارەی بەکردەوەیی بە تایبەت لە بواری سات و سەودای بانکی، سەرمایەدانان، وزە ، گەیاندن و گواستنەوە و داکۆکی لە دامەزراوەکانی بچووک و مام ناوەندی لەلایەن ئەورووپا ، وەرگرێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران  سەبارەت بە دیداری ئەم دواییەی ولادیمیر پوتین و دوناڵد ترەمپی سەروکی  ڕووسیا  لە فەنلاند  و پێداگری کردنیان  لەسەر چەشنی هاوبیرورایی  بەرامبەر قەیرانی سوریا، وتی : چارەنووسی  سوریا دەبێ لەلایەن خەڵکی ئەم وڵاتەوە دیاری بکرێت  و سورییەکان تائێستا لەبەرامبەر گوشاری زۆر، کردەوەی جۆربەجۆری تیرۆریستی و پەلاماری توندڕەوان خۆڕاگرییەکی باشیان  کردووە.

زەریف  وتیشی  : ئێران هەماهەنگی  و پێوەندی باشی خۆی لەگەڵ ڕووسیا و دەوڵەتی سوریا  پاراستووە  و ئەم کارەش درێژە پێ دەداتو ئێستا ئامانجی هەرسێ لایەن بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  و توندڕەوییە.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژەدان بە هەوڵی نهێنیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستییەکان لەسوریا وتیشی :  قسەکانی دوناڵد ترامپ  سەبارەت بەوەی ئێران نابێ لە شکستی داعش قازانج بەرێ،  پێداگرییەکە لەسەر داکۆکی سەرۆکی ئەمریکا لە تاقمی تیروریستیی داعش.