ته‌مووز 31, 2018 19:52 Asia/Tehran
  • خەڕرازی: ترامپ دەبێ بەر لەهەرشتێک وادەوبەڵینەکانی دەوڵەتەکانی پێشووی ئەمریکا جێ بەجێ بکات

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پێوەندی دەرەوەیی ئێران لە کاردانەوە بە پێشنیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی وتی: دۆناڵد ترامپ " دەبێ بەرلە هەرشێێک پێشان بدات کە بۆ وادەو بەڵینی دەوڵەتەکانی پێشووی ئەمریکا ویاساو ڕێسای نێودەوڵەتی ڕێز وحورمەت دادەنێت.

دۆناڵد ترامپ " ئەم دواییە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ " جوزپە کونتە" سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ، لەوەڵام بە پرسێارێک لەمەر وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران وتی: لە هەرکات وزەمان" وبەبێ هیچ پێش مەرجێک " ئامادەی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیە. بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ئیرنا، کەماڵ خەڕرازی " سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پێوەندیی دەرەوەیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرنجدانی ئەزمونێکی تاڵ کە لە وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا وبنپێکردنی هەمدیسانی وادەو بەڵینەکانی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە هەیەتی ، ئاساییە کە بایەخێک بۆ پێشنیاری ترامپ قائیل نەبێت. ڕادەربڕینەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ئامادەیی وتووێژ لەگەڵ ئێران لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ترامپ هەشتەمی مای بە دوپات کردنەوەی تاوانە بێ پایەو بنەڕەتەکانی لەدژی ئیران ، چوونە دەری واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لەگەڵ ئێران وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند. 

سەرپەیڤ