ئاب 03, 2018 19:47 Asia/Tehran
  • زەریف: جیھان خوازیاری پارێزرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: جیھان خوازیاری پارێزرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە توییتێڕدا ئاماژەی کردە دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی سەنگاپوور و ھەروەھا وەزیرانی دەرەوەی چین، نیوزیلەند، ئوسترالیا و ئەندونێزیا لە سەنگاپوورو نووسی:ھاوبیروڕاییەکی جیھانی لە بارەی پێویستیی ھەڵگیرانی ھەنگاوی ھاوتەریب بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ئاردایە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی دیدارەکەی لەگەڵ فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش وتوویەتی: ھەردووک لا لەو دیدارەدا وردیاتی ھەنگاوەکانی ئەورووپاو لایەنەکانی دیکەمان بۆ دڵنیا بوون بەھرە وەرگرتنی جەماوەری ئێران لە ڕەھەندی ئابووریی ڕێککەوتنی بەرجام تاوتوێ کرد.

ترەمپ ڕۆزی سێ شەممەی ھەشتەمی مای وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ ناوەڕۆک دژی ئێران ، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتوو ڕاگەیاند. ئەم ھەنگاوەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

زەریف کە شەوی پێنج شەممە و دوای سەفەرێکی دوو ڕۆژە بۆ سەریلانکا  بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی یەکێتی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا واتە ئاسێ ئان سەردانی سەنگاپووری کردووە  دوێنێ  پێنج شەممە وێڕای بەشداری کردن لەم کۆبوونەوەیەو مۆرکردنی  بەڵگەی پەیوەست بوونی ئێران بە پەیمانی دۆستایەتی و هاوکاریی ئا سێ ئان ، لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ژومارێک لە وەزیرانی دەرەوە لەوانە وەزیرانی دەرەوەی چین ، نەرویژ ، ژاپۆن مالیزیا، نیوزیلەند، فیلیپین، ڕووسیا، تورکیا، ڤێتنام و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی سەنگاپوورو ھەروەھا سکرتێری گشتیی ئاسێ ئان و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دیدار و تووێژی کرد .

 

سەرپەیڤ