ئامۆلیی لاریجانی : پێکھێنرانی داعش گەورەترین نمونەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤە لە جیھانی ئەمڕۆدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i346555-ئامۆلیی_لاریجانی_پێکھێنرانی_داعش_گەورەترین_نمونەی_پێشێلکردنی_مافی_مرۆڤە_لە_جیھانی_ئەمڕۆدا
سەرۆکی ھێزی دادی ئێران وتی: ئەو شێوازەی کە ئەمریکاو ڕۆژئاواییەکانی دیکە لە سەرتاسەری جیھان گرتوویانەتەبەر ، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ نەبێت مانایەکی دیکەی نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2018 12:57 Asia/Tehran
  • ئامۆلیی لاریجانی : پێکھێنرانی داعش گەورەترین نمونەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤە لە جیھانی ئەمڕۆدا

سەرۆکی ھێزی دادی ئێران وتی: ئەو شێوازەی کە ئەمریکاو ڕۆژئاواییەکانی دیکە لە سەرتاسەری جیھان گرتوویانەتەبەر ، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ نەبێت مانایەکی دیکەی نییە.

ئایەتوڵڵا سادقی ئامۆلیی لاریجانی ، ڕۆژی یەکشەممە لە ئاھەنگی ڕێزگرتن لە ڕۆژی مافی مرۆڤی ئیسلامی و کەرامەتی مرۆڤی لە تاران،پێکھێنرانی داعشی بە گەورەترین نمونەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە جیھانی ئەمڕۆدا زانی و وتی : کاربەدەستانی ئەمریکی گەلێک جار دانیان ناوە بە ڕۆڵی وڵاتەکەیان لە بارەی پێکھێنانی داعش، چونکو ئەوانە بە پێکھێنانی داعش بەدوای ئەوەدا بوونە کە سیمای ئیسلام بە توندوتیژو توڕە پیشان بدەن.

ئایەتوڵڵا سادقی ئامۆلیی لاریجانی سەرۆکی ھێزی دادی ئێران ، ھەروەھا ئاماژەی کردە بەردەوامیی پشتگرییەکانی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لە تاقمی ڕەشەکوژی داعش و وتیشی: لە ھەمبەر ئەم پشگرییانەدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە یارمەتی دانی براکانی لە عێراق و سووریا توانی داعش، ئەم لووە شێرپەنجەیینە لەنێو بەرێت.

سەرۆکی ھێزی دادی ئێران، وێڕای ڕەخنە گرتن لە ڕەوشتی مافی مرۆڤ لە جیھانی ئەمڕۆ لەوانە لە یەمەن، بەحرەین و فەلەستین، وەبیریشی ھێنایەوە کە: لە بەرامبەر تاوانە جەنگییەکانی سەعودییەکان لەمەڕ قەڵاچۆی نەخۆشان، منداڵان و ئافرەتانی یەمەنی، دەمی بانگەشەکەرانی پشتگری لە مافی مرۆڤ داخراوە، کەچی کاتێک دەگەنە ئاستی ئێران لە ئاژاوەگێڕانی نێو شەقام و بازاڕ لایەنگری دەکەن.

ئایەتوڵڵا سادقی ئامۆلیی لاریجانی سەرۆکی ھێزی دادی ئێران، ئاماژەشی کردە ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە بارەی پێشێل کردنی متفی مرۆڤ لە وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان و فەلەستین و وتیشی: بانگەشەی درۆینەی پشتیوانی کردن لە مافی مرۆڤ لە لایەن وڵاتانی پاوانخوازو چەوسێنەرەوە، گۆپاڵێکە بۆ سەرکوت کردنی مافی مرۆڤ و بەس.