ئاب 06, 2018 16:07 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێران و چین لەسەر پێویستیی پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان

سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی پەرلەمانیی ئێران-چین و باڵوێزی چین لە تاران، جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەبواری جیاجیادا.

بەپێێ ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مەجلیس، عەلائەدین برووجردی سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی پەرلەمانیی ئێران-چین لەدیدار لەگەڵ "پانگ سێن" باڵوێزی چین لەتاران بەئاماژە بەڕەوتی ڕوو لەگەشەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان، وتی: رەوتی ئێران، گەشەوپەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ چینەو دوو وڵات بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تایبەت دەبێ بتوانن هەنگاوی بەرزتر لەئاراستەی بەهێزکردنی هاوکاریی سیاسی و پەرلەمانی هەڵبگرن.

بروجردی وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستەکانی حکومەتی چین لەهاوکاری کردنی ئێران بەتایبەت لەبواری نەوتدا، وتی: شەڕی ئابووری کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵیهایساندووە، بێگومان بەزیانی ئەو وڵاتە دەبێ.

پانگ سێنیش لەو دیدارەدا، هاوکاریی ئێران و چینی بەتەواو ڕێک لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی و وتی: چین نەیاری سزاسەپاندنی یەکلایەنەی ئەمریکایەو بە لەبەرچاوگرتنی بەرپرسایەتییەکەی لەئاستی جیهانیدا، درێژە دەدا بە هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

باڵوێزی چین لەتاران پێی داگرت: ئێران و چین دەتوانن بە پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان، سزا یەکلایەنییەکانی ئەمریکا بێ ئاکام بکەن.

سەرپەیڤ