لاریجانی : ئاکاری دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ وڵام نامێنێ
سەرۆکی مەجلسی شۆرای ئیسلامیی ئێران گوتی : هەڵسوکەوتی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ وڵام نامێنێ .
عەلی لاریجانی ئەمڕۆ سێشەممە لە دیداری لارس نۆردۆم باڵوێزی نەرویژ لە تاران بە ئاماژە بەپێوەندیەکانی سەرانی یەکیەتی ئوروپا لە گەڵ ئێران دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وتیشی : یەکیەتی ئورپا داوای کرد ئێران وەک ئەمریکا نەجووڵێتەوە و دەرفەتێک بدرێ بۆ هاریکاری.
لاریجانی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هۆگرانێکێ هەیە کە ئامادەن بە شێواری دیکە هاریکاریان لە گەڵ ئێراندا هەبێ ، جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی لە گەڵ ئەمریکا شەڕی هەیە و لە کاتی گونجاودا وڵامێکی گونجا ئەداتەوە بە ئاکاری کاربەدەستانی ئەو وڵاتە لەوان دۆناڵد تڕەمپ .
لاریجانی بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندی ئێران لە گەڵ نەرویژ دێرینە گوتی : دوای رێککەوتنی ناڤۆکی هەندێ کۆمپانیای نەرویژی لە ئێران چالاک بوون .
باڵوێزی نەرویژ لە ئێرانیش بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندیی دوو وڵات لە چوارچێوەی پێوەندیی پەرلەمانی دا لە ئاستێکی باش دایە ، گوتی : دەبێ هەوڵ بدرێ پێوەندیی ئابووری و تیجاریی دوو وڵات بەرز بێتەوە .
ناوبراو وتیشی : هاریکاریی نەروێژ لە گەڵ ئێران لە بواری ئابووری و بازاڕی کاروکاسپی درێژەی دەبێ .