لاریجانی : ئاکاری دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ وڵام نامێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i346701-لاریجانی_ئاکاری_دوژمنکارانەی_ئەمریکا_لە_دژی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_بێ_وڵام_نامێنێ
سەرۆکی مەجلسی شۆرای ئیسلامیی ئێران گوتی : هەڵسوکەوتی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ وڵام نامێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2018 16:34 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئاکاری دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ وڵام نامێنێ

سەرۆکی مەجلسی شۆرای ئیسلامیی ئێران گوتی : هەڵسوکەوتی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ وڵام نامێنێ .

عەلی لاریجانی ئەمڕۆ سێشەممە لە دیداری لارس نۆردۆم باڵوێزی نەرویژ لە تاران بە ئاماژە بەپێوەندیەکانی سەرانی یەکیەتی ئوروپا لە گەڵ ئێران دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وتیشی : یەکیەتی ئورپا داوای کرد ئێران وەک ئەمریکا نەجووڵێتەوە و دەرفەتێک بدرێ بۆ هاریکاری.

لاریجانی بە ئاماژە بەوەی کە  ئێران هۆگرانێکێ هەیە کە ئامادەن بە شێواری دیکە هاریکاریان لە گەڵ ئێراندا هەبێ ، جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی لە گەڵ ئەمریکا  شەڕی هەیە و لە کاتی گونجاودا وڵامێکی گونجا ئەداتەوە بە ئاکاری کاربەدەستانی ئەو وڵاتە لەوان دۆناڵد تڕەمپ .

لاریجانی بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندی ئێران لە گەڵ نەرویژ دێرینە گوتی : دوای رێککەوتنی ناڤۆکی هەندێ کۆمپانیای نەرویژی لە ئێران چالاک بوون .

باڵوێزی نەرویژ لە ئێرانیش بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندیی دوو وڵات لە چوارچێوەی پێوەندیی پەرلەمانی دا لە ئاستێکی باش دایە ، گوتی : دەبێ هەوڵ بدرێ پێوەندیی ئابووری و تیجاریی دوو وڵات بەرز بێتەوە .

ناوبراو وتیشی : هاریکاریی نەروێژ لە گەڵ ئێران لە بواری ئابووری و بازاڕی کاروکاسپی درێژەی دەبێ .