ئاب 20, 2018 17:06 Asia/Tehran
  • نەیارەتی چین لەگەڵ پێکهاتنی گرووپی هەوڵدانی ئەمریکا لەدژ ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: پیکەن پەیڕەوی ناکا لە پێکهاتنی گرووپی هەوڵدانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "لو کانگ" رۆژی دووشەممە وتی: چین نەیاری پێکهاتنی گرووپی هەوڵدانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دژ بەئێرانە و پیکەن لەو هەوڵەی واشنگتۆن پەیڕەوی ناکا.

ناوبراو وتی: پێکهاتنی ئەو گرووپە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناجێگیریی وناهێمنی لەناوچەی لێ دەکەوێتەوەو چین قەت قەبووڵی ناکات.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییەدا هەواڵی پێکهێنانی گرووپی هەوڵدان لەدژ ئێرانی هێنایەئاراوەو وتی: ئامانجی ئەو گرووپە، هاواهەنگیی نێوان دەزم ودەزگە ناوخۆییەکانی ئەمریکا بۆ پێوشوێن گرتنی ستراتژیا دژە ئێرانییەکانە.

سەرپەیڤ