پەژارە دەربڕینی ئێران لە لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی لە عەرەبستان
ئەرکانی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران ، لە بەیاننامەیەک دا پەژارەی دەربڕی لە داوای دادئەستێنی گشتیی عەرەبستان بۆ لەسێدارەدرانی ئێسرا غەمغام و هاوسەرەکەی ، هاوڕێ لەگەڵ سێ کەس لە چالاکانی سیاسی ئەم وڵاتە .
ئێسرا غەمغام، ئافرەتی بیست و نۆ ساڵانی عەرەبستانی ، دیسەمبەری 2015 هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی مووس هاشم بە تۆمەتی ئەوەی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە قەتیف ی عەرەبستان ناوی لەسەر نراوە، گیراون و ئێتسا لە بەندیخانە دان .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، ئەرکانی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران ، لەم بەیاننامەیە وێڕای پێداگری لەسەری ئەمەی سیاسەتی عەرەبستان لە سەرکوت کردنی موسوڵمانانی ڕەوشەنبیر، ماف خواز و دژە زوڵم بە تۆمەتی تیرۆریزم ، نادروست و قەبووڵ نەکراوەیە ، وتی : ئەگەر بڕیار بێت لەگەڵ تیرۆریستان بجووڵینەوە، دەسەڵاتدارانی سعودی ، تاوانبارانی سەرەکین کە بەرپرسی کوژرانی سەدان هەزار کەس لە خەڵکی بێ تاوانی ناوچەن.
ئەم بەیاننامەیە بە ئاماژەدان بە یارمەتی ماڵی و چەکەمەنی سعوودییەکان بە تاقمی تیرۆریستیی مونافقین، ئەلقاعیدە، داعش و تاوانکارانی دیکەی ناوچە دەڵێت : کارنامەی سعودییەکان، تاوانکاری زۆرتر دەگرێتەوە کە کوشتنی خەڵکی سیڤیل لە ناوچەی لەکوعی ی پارێزگەی حودەیدەی یەمەن کە بووەتە هۆی کوژرانی سی ویەک کەس ،هەوڵی ئەم دواییەی ئەوان بووە .
ئەرکانی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران هەروەها وێڕای وشداری دان بە حوکمی سعودییەکان سەبارەت بە دواهاتی زوڵمی ئاشکرا دەرحەق بە خەڵکی ستەملێکراوی قەتیفی عەرەبستان و حەق خوازانی ئەم وڵاتە لەسەر هەستیاری و پێ وشوێن گرتنی جیددی ئەم پرسە لەلایەن دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی بەتایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی نافی مرۆڤ پێداگری کرد .
ئەرکانی مافی مروڤی هێزی دادی ئێران وتیشی : بێ گومان ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ئەورووپی لە تاوانکاری دەسەڵاتدارانی سعودی بە دژی خەڵکی ستەملێکراوی عەرەبستان و خەڵکی ناوچە کە پەلاماریان لەسەرە، بەتایبەتی یەمەن، شەریکن و دەبێ وڵامدەر بن .