زەریف: ئێران هەروا چاوەڕوانی کردەوە کردەییەکانی ئوروپایە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بودجەی ١٨ ملیۆن یۆرویی تەرخان دراو لەلایەن ئوروپا بە ئێران ، لە پێناوی هەگبەی پشتیوانی بەرجام نیە وکۆماری ئیسلامی ئێران هەروا چاوەڕوانی کردەوە کردەییەکانی ئوروپایە.
کۆمسیۆنی یەکیەتی ئوروپا ٢٣ی ئۆت، ١٨ ملیۆن یۆروی بۆ جێ بەجێ کردنی پڕۆژەکانی گەشەیی لە ئێران تەرخان دا. محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە ناو کۆڕی هەواڵنێران لە بارەی کردەوەکانی یەکیەتی ئوروپا دوای چوونەدەری یەک لایەنە ونایاسایی ئەمریکا لە بەرجام لە هەشتی مای ٢٠١٨ وتی: یەکیەتی ئوروپا دەبێ بۆ پاڕاستنی بەرجام ، چەندین کارئەنجام بدات لەوان پاڕاستنی فروشی نەوتی ئێران وپاڕاستنی کەناڵەکانی بانکی. زەریف بە ئاماژەدان بە هەگبەی هەژدە ملیۆنی یەکیەتی ئوروپا بۆ ئێران وتی: مەبەست لەم هەگبەیە ، پەرەی پێوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆربەجۆرەکانە. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە راگەیاندنی ئەمەکە پشتیوانی جەماوەریی، هۆکاری پاوەجیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەیە ، وتی: ساڵی رابردوو ٢٠١٧ عەرەبستانی سەعودی وئیمارات، بە ڕیز ٦٧ و٢٢ ملیارد دوڵار چەکیان کڕێوە بەڵام لەبەر ئەوەی خەڵک لەم وڵاتە پشتیوانیان نەکردووە، بووە بە هۆو، کە هیچ دەسەڵات وتواناییەکیان نە بێت.