ئاب 27, 2018 16:44 Asia/Tehran
  • پەرەی پێوەندی تیجاری ئێڕان وچین بە پێی بایکۆتەکانی ئەمریکا

سەرۆکی گروپی دوستایەتی پەرلەمانی ئێران وچین وباڵوێزی چین لە تاران بە ئاماژەدان بە بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا لە دژی ئێران ، لەسەر درێژەی هاوکاری لە بوارەکانی تیجاری ، ئابووری وسیاسی دوو وڵات پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری مەجلیس" عەلائەدین بروجیردی" سەرۆکی دەستەی دوستایەتی پەرلەمانی ئێران وچین لە دیدار وچاوپێکەوتنی " پانگ سن" بالوێزی چین لە تاران وتی: بارستای زۆر باش بۆ گەشە وپەرەی پێوەندی لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئابووری ، سیاسی وفەرهەنگی بە تایبەت پێوەندی پەرلەمانی لە نێوان ئێران وچین لەئارادایە کە دەبێ بە قازانجی دوو نەتەوە پەرە بستێنێت. بروجیردی بە ئاماژەدان بە یەک لایەن خوازی وبایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران وتی: بارستاکانی هاوکاری ئێران وچین لە بواری ئابووری دەبێ بە گرتنی شێوازی نوێ پەرە بستێنێت. بانگ سن یش لەم دیدار وچاوپێکەوتنە ئاماژەی دایە پێشینەی هاوکاری تاران وپیکەن وبارستاکانی بەردەم لە ئێران، ولەسەر هۆگری چین بۆ گەشە وپەرەی هاوکاری بەتایبەت سەرمایە نانەوە لە ئێران پیداگری کرد. باڵوێزی چین لە تاران هەروەها بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە گەشە وپەرەی ئاڵووێرەکانی ئێڕان وچین وتی: کاربەدەستانی چین لە درێژەی هاوکاری لە بوارەکانی تیجاری ، ئابووری وسیاسی لەگەڵ ئێران پێشوازی دەکات وپەرەی پێوەندی هەمە لایەنە لەگەڵ ئێران گرینگ وبە قازانجی دوو وڵات دەزانن.

سەرپەیڤ