قاسمی : هەندێ کەس بەنیازی کارتێکەری بەسەر پێوەندیی ئێران و فەرەنسەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i348098-قاسمی_هەندێ_کەس_بەنیازی_کارتێکەری_بەسەر_پێوەندیی_ئێران_و_فەرەنسەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : لە هیچ سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو لە دەوڵەتی فەرەنسا ، هەواڵی بەرتەسک کرانی سەفەری دیپلۆماتەکان فەرەنسی بۆ ئێرانمان، وەرنەگرتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2018 14:12 Asia/Tehran
  • قاسمی : هەندێ کەس بەنیازی کارتێکەری بەسەر پێوەندیی ئێران و فەرەنسەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : لە هیچ سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو لە دەوڵەتی فەرەنسا ، هەواڵی بەرتەسک کرانی سەفەری دیپلۆماتەکان فەرەنسی بۆ ئێرانمان، وەرنەگرتووە .

بەهرام قاسمی ، ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە ئیدیعا باسکراو سەبارەت بە وەی کە  دەوڵەتی فەرنسا سەفەری  ناپێویستی دیپلوماتەکانی بۆ ئێران بەرتەسک کردوەتەوە ، وتی : لە  هیچ  سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی دەوڵەتی سوریا  وەها  هەواڵێکمان نەبیستووە  و بەڕاستیش  پێویستی و هۆکارێک بۆ دەرکرانی وەها بڕیارێک لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە ئارادا نییە  . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : پێوەندیی ئێران و ئەورووپا بە تایبەتی ئێران و فەرەنسا  ڕق لەدڵانێکی هەیە کە  هەندێ جار  لە کردەوەگەلێکی  نەرێنی دا  هەوڵ دەدەن  کاریگەری نالەباریان هەبێت لەسەر  ئەم پێوەندیانە و دەبێ هەمووکات  لەبەرامبەر  ئەم چەشنە کردەوانە وشیار بین  . 

قاسمی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی سەفەرەکانی دیپلوماتیک لەڕیزی ئەستۆگرییەکانی دەوڵەتە وتیشی :  ئەم ئیدیعا باسکراوانە لە هەندێ میدیا و لەم سەردەمەدا  جێگەی بیرکردنەوەیە  . 

هەندێ میدیای بیانی ڕۆژی ڕابردوو ئیدیعایان کرد  کاربەدەستانی فەرەنسی  بە دیپلوماتەکان و کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەیان وتوویە  : تاکاتێک کە خۆیان ڕابگەیەنێن  هەموو سەفەری ناپێویستی خۆیان بۆ ئێران ڕابگرن.