ئه‌یلوول 01, 2018 19:59 Asia/Tehran
  • لاریجانی: ئێران شک و گومانی هەیە بە توانایی ئەورووپا بۆ ئەنجام دانیی ئەرکەکانی ناڤۆکیی

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران گوتی: سەرەڕای شک وگومانەکانی جیددی لە توانایی ئەورووپاییەکان و شێوەی بڕیار گرتنیی ئەوان، قەبوولی کرد کە خولێک بۆ وتووێژ لە بارەی مەسەلەی ناڤۆکی دیاری بکەن تا توانایی و ڕوو ڕاستی سیاسی ئەوان بۆ چارە سەری پرسەکە بە تاقیبکرێت.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر" " عەلی لاریجانی " ڕۆژی شەممە وتیشی: ئێران ئەم مافەی هەبوو  دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام لەم رێککەوتننە بکشێتەوە و چالاکییەکانیی وەک ڕابردوو دەستپێبکاتەوە بەڵام چەند کەس لە سەرانی ئەوروپیایی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی پێوەندییان گرت و گوتیان، لە ڕێککەوتن  نەچنە  دەرەوە تا ئەوروپا بارودۆخەکە  بەشێوەیەک کە تاران زەبری وێنەکەوێت ، فەراهەم بکەن .

 لاریجانیی هەر وەها بە ئاماژە بە زێدە خوازی وڵاتە رۆژئاواییەکان لە ئێران بەرامبەر چالاکییەکانی ناڤۆکی بەڕاشکاوی گوتی:  ئێران بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نیو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە جێبەجێکردنیی ئەرکەکانی ، بە شێوەی ئەرکمەندانە هەنگاوی هەڵگرتووە .

 ئێران و ئەوروپا وتووێژگەلێکیان بە مەبەستی پاراستنی بەرجام دوای چوونە دەری ئەمریکا لەم رێککەوتننە نێو دەوڵەتییە دەستپێکردووە؛ ئەوروپا لە درێژەی ئەم دانووستانانە ئەرکمەند بوو هەگبەیەکی پشتگرانە لە چوار چێوەی بەرجام و بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران ئاراستە بکات بە تاران.  کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردووە چاوەڕوانیی هەیە هەگبەی ئاراستە کراوە لە لایەن وڵاتە ئەورووپاییەکان دەستەبەر کەرەوەی مافەکانیی خەڵکی ئێران لە بەرجام دا بێت .

سەرپەیڤ