قاسمی : ئوروپا پێشنیارگەلی دەستە بەرکراو بۆ جێبەجێ کران ئاراستە بکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : لایەنی ئوروپایی بەرجام ، پێشنیارگەلی خاوەنی گەرەنتی جێ بە جێ کرانی بە ئێران نەداوە .
بارام قاسمی ڕۆژی یەکشەمە سەبارەت بە دوایین ڕەوتی وتووێژەکگانی ئێران لە گەڵ یەکێتیی ئورووپا لە پەیوەندی لە گەڵ بەرجام وتیشی : تاران چاوەڕوانە تا لە لایەن شەریکەکانی ڕۆژئاوایی بەرجام ؛پێشنیارگەلی بە کردەوە یی پێ بدرێت کە خاوەنی گەرەنتیگەلی پێویست بێت . وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران بە وتنی ئەوەی کە وتووێژەکانی ئێران و ئوروپا سەبارەت بە بەرجام درێژەی هەیە جەختی کرد : پێشنیارەکانی ئوروپا تا ئێستا تۆکمە و تەواو نەبووە و ئێران هێشتا گەرەنتی و بەڵێنگەلی پێویستی وەرنەگرتووە . قاسمی هەروەها لە ڕێ و ڕەسمی پەردەلادان لە ماڵپەڕی : هەواڵدەریی و زمانی " مالایی " هەوااڵدەرەیی قودس لە تاران وتی : هەواڵدەری و گواستنەوەی هەواڵی دروست لە جیهانی ئەمڕۆکە دا کاری مێدیاکانی تووشی گرفت کردووە و بەڵام فرە چەشنی ئامێرەکانی هەواڵدەری لە وتنی ڕاستیەکان یارمەتیەکی شیاو ئەدات . ناوبراو وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە وەڕێخستنی ماڵپەڕی زمانی مالایی ؛ کردەوەیەکی ئیستراتژیکی بۆ نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانە وتی : نەتەوەی مالایی زمان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە ئامانجەکانی مێدیا ڕوژئاواییەکانە کە بە وەڕێ خستنی ماڵپەڕێک بەو زمانە دەتوانێ پیلانی مێدیا ڕۆژئاواییەکان پووچەڵ بکاتەوە . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ، شوێنێک بۆ ڕاکێشرانی هێز بۆ تاقمە تڕوڕیتسیەکانە وتیشی : وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس بۆ وێنە عەرەبستان تێچووگەلی زۆری لە حەوزەی ڕاکێشرانی تڕوڕیست لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئەنجام داوە کە بە چوون بۆ ناو ئەو حەوزە دەتوانێ بەر بگیردرێت بە زۆر بوونی تاقمە تڕوڕیستیەکان .