ڕەحمانیی فەزڵی : ئوروپا نەیتوانیوە بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام بە دی بێنێ
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی : ئوروپا نەیتوانیوە بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام بە دی بێنێ .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر ، عەبدوڵڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران ڕۆژی سێشەمە لە کۆبوونەوەی سەرانسەریی فەرماندەران سەرۆکان و جێگرانی هێزی ئینتزامی وێڕای ئاماژە بە دۆخی نێونەتەوەیی وتیشی : کشانەوەی ئەمریکیەکان لە بەرجام لە ڕووی نێونەتەوەییەوە لەسەریان گران کەوتووەو هەموو هەوڵی خۆیان بۆ زەبر وەشاندن لە ئێران داوە کەچی ئەنجامەکەی بەپێچەوانە بووە . وەزیری ناوخوی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا ئێستاکە تووشی کێشەگەلێکی زۆر توند ھاتووە لە گەڵ چین ڕووسیا و ئوورپا دا ، وتیشی : ئەوانە دڵنیان کە هیچ کارێک لە ناوچەکەدا بە بێ دەور گێڕانی ئێران مومکین نابێ و هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە زور پتەو و هێزمەندانە درێژەی هەیە . ئەمریکا هەشتەمی مای لە بەرجام چووە دەر و دوای ئەوەش ڕایگەیاند تا 4 نوامبری 2018 هەناردەی نەوت گاز و پەتروشیمی ئێران دەگەینێتە ئاستی سیفر . واشنگتون داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە وەک بەشێک لە بایکوتەکانی ئابووریی دژی تاران ، هاوەردەی نەوت گاز و بەرهەمەکانی پێتڕوشیمی لە ئێران بگەینێتە ئاستی سیفر . زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بۆ وێنە چین ڕووسیا و تورکیا بۆ نەیارەتی لە گەڵ بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە لە داخوازییەکەی دوناڵد تڕەمپ پەیڕەوی ناکەن .