وەزیری بەرگری ئێران سەردانی چین دەکات
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بانگهێشتی وەزیری بەرگری چین ، لە سەرووی شاندێکی پلەبەرزی بەرگری ،سەردانی ئەو وڵاتە دەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی چوارشەمەی بنکەی هەواڵدەریی وەزارەتی بەرگری ؛ ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی لەو سەفەرەدا لە گەڵ وەزیری بەرگری و ژۆمارێکی دیکە لە کاربەدەستانی سەربازی و سیاسی چین دیدار و لە بواری گۆڕانکاریە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان و هەروەها پەیوەندی و هاوکاری دوو لایەنەی بەرگری وتووێژ دەکەن . سەرتیپ حاتەمی سەردانی بڕێک لە یەکەکانی سەربازی و پیشە سازی چینیش دەکات . وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها وەک سکرتێری ئەرکانی گەشەی لێوارەکانی مەکران لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە گەڵ ژۆمارێک لە بەرپرسانی ئابووری چین دیدار و وتوێژ دەکەن . هاوکاریەکانی بەرگری ئێران و چین دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەسپێکرا و تا ئێستا ڕەوتی ڕوو لە گەشەی تێپەڕاندووە . وەزیری بەرگری چین نوامبری 2016 سەردانی تارانی کرد و ڕێککەوتنی هاوکاری بەرگری و سەربازی نێوان ئێران و چین لەو سەفەرەدا واژۆ کرا .