ئه‌یلوول 06, 2018 14:51 Asia/Tehran
  • جەلالی : داواکاری گەلی ئێران هەوڵی بەکردەوەیی وڵاتانی ئەورووپی بەرامبەر بە بەرجامە

سەرۆکی تاقمی پێوەندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا ، پاراستنی بەرجامی بە نیازمەندی هەڵوێستی بەکردەوەیی ئەورووپا زانی و وتی : داواکاری خەڵکی ئێران،هەوڵی بە کردەوەی وڵاتانی ئەوروپی بەرامبەر بە بەرجامە.

کازم جەلالی  سەرۆکی تاقمی  پێوەندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلاامیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا ڕۆژی  چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئاختن جێگری  وەزیری دەرەوەی بەلژیک  هەوڵی بە کردەوە و جیدی و دیاریکراوی وڵاتانی ئەورووپی  بۆ  پاراستنی بەرجامی داوا کرد و وتیشی : داوای بیروڕای گشتی  و خەڵک  لە ئێران  هەوڵی بە کردەوەی وڵاتانی ئەورووپی لە بواری  بەرجامە  . 

نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە کردەوەی نابەرپرسانەی ئەمریکا لە بنپێکردنی بەرجامیش  وتی : ئەمریکا بە بێ بەرپرسایەتی   تۆکمەوتەواو، پەیمانێکی نێودەوڵەتی  بنپێکردووە و ئێستاش  هەوڵ دەدا بۆ تێکدانی  پێوەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەورووپا  . 

جەلالی  هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕەوشی ناوچە و ئامادەبوونی تیرۆریستان و هەوڵی تاوانکارانەیان، وتیشی:  کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک یەکێک لە قوربانیانی سەرەکیی تیرۆریزم لە ڕێگەی بەرەنگار بوونەوەی  هەمووکات پێشەنگ بووە  . 

جێگری وەزیری دەرەوەی بەلژیکیش  بە ئاماژەدان بە داکۆکی  وڵاتەکەی لە پەیمانی نێودەوڵەتی بەرجام وتی: بەرجام دەوری ئێرانی لە چارەسەرکردنی پرسی ناوچە پڕ ڕەنگ دەکات و کۆماری ئیسلامیی ئێران  دەبێ لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە  بگاتە قازانجەکانی و لە تەنیشت وڵاتانی دیکە  دەور بگێڕێ.

 جێگری وەزیری دەرەوەی  بەلژیک وێڕ ای ڕێزگرتن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەر  مانەوە لەبەرجام  وتیشی : کۆماری  ئیسلامیی ئێران  وڵامی  دنەی سیاسی ئەمریکا بە دنەی سیاسی  ناداتەوە و  لەبەرجام ناکشێتەوە  . 

سەرۆک و ئەندامانی تاقمی پێوەندی پەرلەمانیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا بۆ دیدار لەگەڵ   کاربەدەستانی سیاسی و بەرپرسانی  پەرلەمانی ئەورووپا، سەفەری  برووکسەلی کردووە.

سەرپەیڤ