ئه‌یلوول 07, 2018 16:58 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی  بەرگریی ئێران و چین لە پێکەن

وەزیری بەرگریی ئێران وتی : کوماری ئیسلامیی ئێران لە هیچ هەوڵێک بۆ دامەزراندنی ئاشتی سەقام و ئاسایش لە ناوچەکە درێغی ناکات.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران ڕۆژی هەینی  لە دیداریدا لە گەڵ  " وی فنگ هێ "  وەزیری بەرگریی چین لە پێکەن وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکان و گۆڕانکاریەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا  جەختی کرد : ئاسایش  یەکپارچە یە و  ئاڵۆزیەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا  نە تەنیا دەڤەری خۆی بەڵکوو  ناوچەکانی دیکەی  جیهانیش  دەخاتە  ژێر کاریگەریەوە . سەرتیپ حاتەمی  وێڕای ڕەخنە گرتن لە کردەوەی یەکلایەنە خوازانەی ئەمریکا و پێشێلکرانی پەیتاپەیتای یاسا نێونەتەوەییەکان لە لایەن ئەو وڵاتەوە  وتیشی : کردەوەی ئەو وڵاتە بنپێکرانی ئاشتی و سەقامی  جیهانیە . وەزیری بەرگریی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە  هاوبەشیە مێژوویی و فەرهەنگیەکانی چەن هەزارساڵەی هاوکاریە دوولایەنەکانی ئێران و چین ، ئەو بارستاییگەلەی بە بوارێکی  شیاو بۆ پەرەی هاوکاریی دوو وڵات زانی و وتی : دوو وڵات  خاوەنی  بەرژەوەندی و هەڕەشەگەلی هاوبەشن و دەتوانن  لەو چوارچێوەیەدا هاوکاریەکانی خۆیان  پەرە پێی بدەن .  وەزیری  بەرگریی  چینیش وتی: پێکەن  بەردەوام  لاگریی  کردووە  لەپەرەی هاوکاریە دوو لایەنەکان  لە گەڵ ئێران . بە پێی  ئەو ڕاپۆڕتانە وەزیرانی بەرگریی ئێران و چین سەبارەت  بە پرسە کانی هاوکاریی بەرگریکارانە و سەربازیی دوو لایەنە بیروڕایان گوڕیوەتەوە . وەزیری بەرگریی ئێران بە بانگهێشتی وەزیری بەرگریی چین بۆ بیروڕا گۆڕینەوە  سەبارەت بە پەرەی هاوکارییەکانی دوو وڵات  لە سەرووی شاندێکی پلە بەرزی بەرگری سەردانی چینی کردووە .

سەرپەیڤ