ئه‌یلوول 15, 2018 16:26 Asia/Tehran
  • زەریف: پێویستە ئوروپا لەبارەی خۆڕاگریی یان بەچۆکداهاتن لەهەمبەر ئەمریکادا بڕیاربدات

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئوروپا دەبێ لەبارەی خۆڕاگریی یان بەچۆکداهاتن لەهەمبەر ئەمریکادا بڕیاربدات، پێی داگرت: وڵاتانی ئوروپایی دەبێ چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی قەرەبوو بکەنەوە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانە لەگەڵ حەوتەنامەی ئاڵمانیی"شپیگڵ" کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکرایەوە، وتی: ئەگەر یەکێتی ئوروپا هەروا بەشێوەی ناکارا کاردانەوە پێشان بدات بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، دەبێ چاوەڕوانی شوێنهاتەکانی ئەو هەڵوێست گرتنەیان لەلایەن ئێرانەوە بن.

زەریف بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئوروپا و واژۆکەرانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ بەگرتنەبەری ڕێوشوێن، کارتێکەرییەکانی بایکۆت و گەمارۆی ئەمریکا لەدژ ئێران پووچەڵ بکەنەوە، وتی: بێتوو ئوروپا لەهەمبەر چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناکارا بجوڵێتەوە، ئەگەری پەرەپێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە لەئارادایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەڕەت کردنەوەی دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: هێچ بنەماو پرەنسیپێک بۆ ئەو چەشنە دانوستانانە نییەو تەنیا کاتێک کە ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لەوانەیە تاران سەبارەت بەو چەشنە دانوستانانە، بیر بکاتەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ لەحاڵێکدا کە هەشتی مای٢٠١٨، چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی گەمارۆکان لەدژ تارانی ڕاگەیاند، ئینگلیز، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئاڵمان و یەکێتی ئوروپا وەک لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕایانگەیاند، لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە داکۆکی دەکەن.

هەرلەوئاراستەدا، ئێران و ئوروپا وتووێژگەلێکیان بەمەبەستی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە دەس پێ کردووە، ئوروپا لەو دانوستانانە ئەرکمەندکرا هەگبەیەکی داکۆکیارانە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لەدژ ئێران، بخاتەبەردەست تاران.

کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردووە، چاوەڕوانە هەتا هەگبەی پێشنیارکراو لەلایەن وڵاتانی ئوروپایی مافەکانی گەلی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستەبەر بکات.

سەرپەیڤ