ئه‌یلوول 28, 2018 16:55 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ڕق و نەفرەتی خەڵکی ئێران لە پیلانگێڕی دوژمنان

خەڵکی تاران بەئامانجی شەرمەزارکردنی دڕندەکاری ملهوڕی جیهانی و پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهواز لەدوای خوێندنی نوێژی هەینی ڕێپێوانێکی بەربڵاویان وەڕێ خست .

خەڵکی تاران لە ڕێپێوانی بەربڵاو دوای  خوێندنی  نوێژی هەینی ئەم حەوتەیە،  پەلاماری تیرۆریستی ڕۆژی  شەممەی ڕابردوو بیست و دووی سپتەمبەری ئەهوازیان ئیدانەکرد . نوێژخوێنان لەم رێپێوانە دروشمگەلێکیان  بۆ ئیدانە کردنی  ئەم پەلامارە تیرۆریستییە و هەروەها لایەنگرانی  نێودەوڵەتی تیرۆریستان بەرزکردەوە.

تیرۆریستان شەممەی ڕابردوو لە پەراوێزی  بەڕێوەچوونی ڕێ وڕەسمی  نومایشی سەربازی  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەهواز لە باشووری ڕۆژاوای  ئێران، بەرەو خەڵک  تەقەیان کرد کە بە هۆی ئەم پەلامارە بیست و چوار کەس شەهید و شەست کەس بریندار بوون  . 

تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەحوازییە کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا داکۆکییان لێ دەکرێت، بەرپرسایەتی ئەم پەلامارە تیرۆریستییەیان بە ئەستۆ  گرت.

 

 

 

سەرپەیڤ