فەلاحەت پیشە : ئەگەر فیداکاریی ئێران نەبوایە ، داعش دەگەیشتە سنورەکانی ئوروپا
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : ئەگەر گیان بەختکردن و خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەر تیرۆریسم لە سوریا و عێراق نەبوایە ، ئەمڕۆ داعش دەگەیشتە سنوورەکانی ئوروپا .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە رۆژی دوشەممە لە دانیشتنی هاوبەشی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە گەڵ 26 کەس لە باڵوێزانی وڵاتانی ئوروپایی لە تاران گوتی : ئێران وڵاتێکی هاوڕێ لە ناوچەکەدایە .
فەلاحەت پیشە بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و وڵاتانی یەکیەتی ئوروپا لە بارودۆخێکی هەستیاردان وتیشی: دوو لایەن دەبێ هاریکاریەکانی خۆیان پەرە پێ بدەن .
یەکیەتی ئوپا لەم دواییانەدا میکانیزمێکی نوێی بۆ رێگرتن لە کاریگەریەکانی بایکۆتەکانی ئەمریکا بەسەر ئەو کۆمپانیاگەلەی کە حەز دەکەن پێوەندی تیجاری لە گەڵ ئێران درێژە پێ بدەن ، خستوەتە ڕوو .