May 15, 2025 20:17 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی ئێران لە بارودۆخی لیبیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە لیبیا، خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای توندوتیژی و خوێنڕشتن بوو.

ئیسماعیل بەقایی، بە ئاماژە بە بەرپرسیاربوونی هەموو لایەنەکانی ئەم شەڕ و پێکدادانە لە گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ئەم وڵاتە، داوای لێکردن بە لەبەرچاوگرتن و ئەولەوییەتدان بە بەرژەوەندی گشتیی خەڵکی لیبیا، ڕێگای وتووێژ و ڕێککەوتن بگرنە بەر، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و ڕێگا بە هەلقۆستنەوەی ناحەزان و خۆوەردانی تێکدەرانەی لایەنە بیانییەکان لە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی لیبیا نەدەن. بەقایی هەروەها هاوخەمی دەربڕی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری قوربانییان و بریندارانی ئەم ڕووداوانە. کاتژمێرێک پاش ڕاگەیاندنی دەستڕاگەیشتن بە ئاگربەس، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە دەوروبەری باڵەخانەی سەرۆک وەزیرانی، هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەو ناوچەیە و ئاوریان تێبەردان. کەسانی ناڕازی بە دانی درووشم، خوازیاری وازلەکارھێنانی عەبدولحەمید ئەلدەبیبە و کابینەکەی بوون.

سەرپەیڤ