May 15, 2025 19:55 Asia/Tehran
  • نیو ملوێن فەلەستینی لە ژێر سێبەری ڕەشی قات و قڕیدا

سەرۆک کۆماری ئێران ڕەخنەی لە سیاسەتی دووفاقی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی سەبارەت بە خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت گەلی ئێران گرت.

مەسعودی پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و پشتیوانی ئەم وڵاتە لە ڕژێمی زایۆنی وتی: "شەڕی غەززە و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی کە زیاتر لە 60,000 کەسی تا ئێستا لە خاک و خوێندا گەوزاندووە، سیمای ڕاستەقینەی بانگەشەکارانی مافی مرۆڤی ئاشکرا کردووە." سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی مەزڵومی غەززە پێی داگرت: "ئەگەر لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا یەکێتی و یەکدەنگی هەبوایە، بێگومان ڕژێمی زایۆنی نەیدەوێرا لەو ئاستەدا توندوتیژی و ژینۆسایدە بکات و ڕەوشی ئابووری و بژێوی خەڵکانی موسڵمانیش ئاوها لاواز و لەرزۆک نەبوو."پزیشکیان لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵی دوژمنان بۆ لاوازکردنی ئێران لە ماوەی 47 ساڵی ڕابردوودا نەگەیشتووەتە ئەنجام، پێی داگرت: "سەرباری پیلانەکانی دوژمنانمان، ئێمە ئیستایش هەر لەدووی ئاشتی و ئارامیداین. ئێمە لەگەڵ دراوسێکانی خۆمان هاوڕێین ویەک ڕیشە و بنەچەمان هەیە. ئێمە هەزاران ساڵە ڕیشەمان لەم خاکەدا داکوتاوە. ئەوان ڕیشەیان نییە و بێڕێزی بە ئێرانییەکان دەکەن. ئێمە لەگەڵ هەموو دراوسێکانمان پەیمانی برایەتیمان بەستووە."پزیشکیان ڕاشیگەیاند: "باشترین زانا و زانستوەرانی ئێمەیان تیرۆر کرد ، کەچی ئەوان بە ئێمە دەڵێن تیرۆریست. ئیسراییل 60,000 مرۆڤی بێتاوانی لە خاک و خوێندا گەوزاندووە ، کەچی باسی ئاشتیش دەکات!"

سەرپەیڤ