بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی زانکۆکانی پۆلیسی جیهان بە ئامادەبوونی ئێران لە پیکەن
دەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سەرۆک زانکۆکان و ئاکادیمییەکانی پۆلیسی جیهان، بە ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەسەر میوانداریی زانکۆی پۆلیسی نەتەوەیی چین لە پیکەن بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی زانکۆکانی پۆلیسی جیهان کە بە ئامانجی ڕادەست کردنی دەستهاتەکانی پۆلیس لە بواری هاوکاری پەروەردەی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، سەرۆکان و بەرپرسانی زانکۆ و ئاکادیمییەکانی سی و دوو وڵاتی جیهان، بەشدار بوون .
سەرهەنگ مووساپوور ئەفسەری پێوەندی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیکەن کە بە نوێنەرایەتی لە هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی زانکۆکانی پۆلیسی جیهان ئامادە ببوو، لەسەر پێویستیی هاوکاری پۆلیسی وڵاتانی جۆربەجۆر بۆ گۆڕینەوەی ئەزموون و فێرکارییەکان لە پێناو بەرەنگار بوونەوەی تاوانەڕێکخراوەکان، تاقمەکانی تیرۆریستی، ماددەی هۆشبەر، قاچاخی مرۆڤ و قاچاخی کاڵا، پێداگری کرد .
ئەفسەری پێوەندی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیکەن بە ئاماژەدان بە ڕیزبەندی چەشنەکانی پۆلیس لە ئێران وتی : پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی ماددەی هۆشبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهێزترین و بەئەزموونترین پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەسەرانسەری جیهانە بە چەشنێک کە زۆرترین دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەر لەسەرانسەری جیهان هاوپێوەندە بەم پۆلیسە.