تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 20:10 Asia/Tehran
  • ئامادەیی  ئێران و یەکێتیی ئەورووپا بۆ پەرەی هاوکارییەکان

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵوێزی نوێی بەلژیک لە تاران وتی : ئێران ئامادەیە هاوکاری بازرگانی و ئابووری و سیاسی خۆی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لەوان بەلژیک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ، پەرە پێ بدات .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی  سێ شەممە  دوای وەرگرتنی نامەی مانەوەی  ڤورنیک  پتی  باڵوێزی نوێی بەلژیک لە تاران  وتی :  پێوەندیی ئێران و بەلژیک پێوەندییەکی باش و زۆر لەمێژینەیە و  هیچ لەمەرێک لەسەر ڕێگەی  بەهێزبوون و گەشەی  ئەم پێوەندییە لە ئارادا نییە.

باڵوێزی نوێی  بەلژیک لە تارانیش لەم دیدارەدا وتی : پێوەندی  تاران  - برووکسەل  لە هەموو بوارەکان بەتایبەت لە بەشی ئابووری زۆرتر لە ڕابردوو پەرەی سەندووە و دوو وڵات لەساڵی 2020 سەدەمین ساڵوەگەڕی  دامەزراندنی پێوەندی  هاوبەش ، دەکەن بە جەژن.

ڤورنیک  پتی،  هەروەها بەرجامی بە سەرکەوتنێکی  گەورە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی زانی وو تی کە یەکێتیی ئەورووپا  و بەلژیک هەموو هەوڵی خۆیان بۆ پاراستنی بەرجام هێناوەتە گۆڕێ .

سەرپەیڤ