ڕازی بوونی ڕۆحانی بە وازلەکارهێنانی وەزیرانی "ڕێگاوبان" و "کانگە و بازرگانی"ی ئێران
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕازی بوو بە واز لەکار هێنانی "عەباس ئاخووندی" لە پۆستی وەزارەتی "ڕێگاوبان و شارسازی" و "محەممەد شەریعەتمەمداری" لە پۆستی وەزارەتی "پیشەسازی، کانگە و بازرگانی".
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە بە وەەرگرتنی نامەی واز لە کارهێنانی "عەباس ئاخووندی" و "محەممەد شەریعەتمەداری" ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو دوو کەسە لەو ماوەی وەزارەتخانەکانی "ڕێگاوبان و شارسازی" و "پیشەسازی، کانگە و بازرگانی"ـیان بە دەستەوە بووە.
"عەباس ئاخووندی" و "محەممەد شەریعەتمەداری" ڕۆژی شەممە پۆستەکانیان وەکوو وەزیر لە دوو وەزارەتخانەی "ڕێگاوبان و شارسازی" و "پیشەسازی، کانگە و بازرگانی" بەجێ هێشت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئران لە دوو بڕیاری بە جیادا، "محەممەد سەلامی" کرد بە بەرپرسی وەزارەتی ڕێگا و بان و شارسازی" و "ڕەزا ڕەحمانی"ـیشی کرد بە بەرپرسی وەزارەتی "پیشەسازی، کانگە و بازرگانی".
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هیوای خواست: بەرپرسانی دوو وەزاەرتخانەی "ڕێگاوبان و شارسازی" و "پیشەسازی، کانگە و بازرگانی" بە لەبەرچاو گرتنی پرەنسیپەکانی پێبەند بوون بە یاسا و ڕێسا، نێوانەڕەوی و جاڕنامەی ئەخلاقیی دەوڵەت، لە خزمەت کردن بە گەل و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوتوو بن.