ئامولی لاریجانی : جیهانی ئیسلام تووشی تێرۆڕیزمی دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی یە .
سەرۆکی هێزی دادی ئێران بە وتنی ئەوەی کە جیهانی ئیسلام ساڵەهای ساڵە تووشی تڕوڕیزمی دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودیە وتیشی : دەسەڵاتدارانی سەعوودی بە پارەی زۆر و بە بێ زەحمەتی نەوت ، کێشەگەلێکی زۆری بۆ سەر خەڵکی ئەفغانستان پاکستان ئێراق سووریا لوبنان و بڕێک لە وڵاتانی ئەفریقایی ساز کردووە .
ئایەتۆڵڵا سادق ئامولی لاریجانی ڕۆژی دووشەمە لە دانیشتنی بەرپرسانی پلە بەرزی دادەوانی وتیشی : کردەوەکانی ئەمڕۆی عەرەبستانی سەعوودی دەنگدانەوەیەکی لە گەشەی مەکتەبە ساختە و بیروڕاگەلێکی وەکوو بیروهزری سەلەفی تەکفیری و وەهابیە کە شوێنهاتگەلێکی کاولکارانەی لە جیهانی ئیسلامدا بە جێ هێشتووە . سەرۆکی هێزی دادی ئێران ئاماژەی کردە کوشتار و تڕوڕ و قەڵاچۆی دڵتەزێن لە لایەن نیزامی دەسەڵاتداری عەرەبستان و وتی : بنەمای سەعوودیەکان گەشەی تڕوڕیزم لە جیهاندا بوو بۆ وێنە پشتیوانی ئایدولوژیا دارایی و چەکەمەنی لە تاقمە تڕوڕیستەکان وەکوو ئەلقاعیدە و داعشە . ئامولی لاریجانی هەروەها وێڕای ئاماژە بە جەنایەتەکانی عەرەبستان دژ ی خەڵکی بێ دەرتانی یەمەن وەبیریشی هێنایەوە کوشتاری کەسانی سیڤیل و پەلامار بۆ سەر ناوەندەکانی دەرمانی یەکێک لە جەنایەتە جەنگیەکانە کە عەرەبستان لە یەمەن ئەنجامی داوە بەڵام جیهانی عەرەب قڕوقپ یان لێی کردووە .