ئێران دەرچوونی بڕیاری گیرانی تاهەتایی بۆ سکرنێری گشتیی کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێنی شەرمەزار کرد
تشرینی دووهم 05, 2018 12:54 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرچوونی بڕیاری گیرانی تاهەتایی بۆ سکرتێری گشتیی کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێن و دوو نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد .
دادگای رژێمی ئالی خەلیفە رۆژی یەکشەممە شێخ عەلی سەلمان سکرتێری گشتیی کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێن و دوو نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بە تاوانی بێ بنەمای سیخوڕی بو قەتەر ، بە بەندکرانی تاهەتایی مەحکوم کرد .
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم بڕیارەی دادگای بەحرێن گوتی : دەرچوونی بڕیاری گیرانی تا هەتایی بۆ شێخ عەلی سەلمان ، جێگای گومان و دڕدۆنگیی بۆ رای گشتیی و کۆمەڵی نێودەوڵەتی ناهێڵێ کە حکومەتی بەحرێن نەک هەر بەدوای چاکسازی بارودۆخدا نیە بەڵکوو بڕیاری داوە سەرکوتکاری توندتر و رەوشەکە خراپتر بکات .