عێراقچی: درێژەی ڕەوشی ئێستاکە لە لایەن ئوروپاوە بۆ پاڕاستنی ئێران لە بەرجام ، دەوامی نابێت
جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: پاڕاستنی دۆخی ئێستاکە لە لایەن ئوروپیەکانەوە بۆ پاڕاستنی ئێران لە بەرجام، دەوامی نابێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " سەیید عەباس عێراقچی" جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە چوارەمین " کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی نیزامی نێونەتەوەیی ، گوڕانکاریەکانی ناوچەیی وسیاسەتی دەرەوەی ئێران لە تاران وتی: وڵاتانی ئوروپایی ودیکە ی ئەندامانی بەرجام بۆ پاڕاستنی ئیعتباری نێودەوڵەتی خۆیان دەبێ بارودۆخ بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی ئێران لە بەرجام ئامادە بکەن.عێراقچی وتی: بەرجام لە ئەگەریی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کێشە ، ئەمنیەتی ئوروپا لەگەڵ گرفت ڕووبە ڕوو دەکاتەوەو ئەگەر ئەمریکا وابیر دەکاتەوە ڕۆژئاوای ئاسیا بەبێ بەرجام ئەمنتر دەبێت ، لەهەڵە دایە. جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا هەر ئێستاکە لەگەڵ زەنجیرەیەک لە هۆکارانی ناهێوری ڕووبە ڕوویە وتی: ئوروپا دەبێ وەلامی ئەم پرسیارە بداتەوە کە ئایا تاقەت وتوانایی تەحمول کردنی زیادە کرانی قەیرانی ناڤۆکی لە ناوچەو شەپۆلی نوێی پەنابەران وتیرۆریستانی هەیە ؟ عێراقچی هەروەها بە ئاماژەدان بە بایکۆتی ئێران لە لایەن ئەمریکا وە وتی: زەخت وگوشارەکانی خه زینەداری ئەمریکا بە کۆمپانیەکانی ئوروپایی بۆ چوونەدەر لە ئێران ، لەکردەوە دا دەسەڵاتدارەتی ئوروپا دەخاتە ژێر پرسیارەوە وئوروپیەکان ئەمڕۆ نەتەنیا لە پێناوی پاڕاستنی بەرجامن بەڵکو لەدووی پاڕاستنی دەسەڵاتدارەتی خۆیانن. جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بایکۆتەکان هەرچەند بۆ ئێران تێچووی زۆری دەبێت ، بەڵام بەدڵنیاییەوە خەرجی ئۆروپیەکان زۆر قورستر دەبێت وکۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو دەورگیڕێکی سەرکەوتووی ناوچە وخاوەن ئەزمونی سەرکەوتن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وهەبوونی توانایی بەرەڤانیانە، بە سەربەرزیەوە لە دۆخی ئێستاکە تێدەپەڕێت.