تشرینی دووه‌م 20, 2018 13:04 Asia/Tehran
  • زەریف: بە بێ دابین کرانی قازانجەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەردەوام بوونی ڕەوشی هەنووکە گونجاو نابێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەورووپاییەکان بۆ دانانی مێکانزیمێکی تایبەتی دراوی ناسراو بە "ئس پی ڤی" (SPV ) لە نێوان ئێران و ئەورووپا، دیاری کردنی وڵاتی میوانداری SPV بەرەوڕووی کێشە بوونەتەوە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس سەبارەت بە دوایین هەنگاوە هەڵگیراوەکان لە پێناو دانرانی مێکانیزمی تایبەتی دراوی ناسراو بە "ئس پی ڤی" (SPV ) لە نێوان ئێران و ئەورووپا، وتی: ئەورووپاییەکان ڕادەگەیەنن کە بۆ دیتنەوەی وڵاتێک کە میوانداری ئەم مێکانیزمە بێ تا ڕادەیەک تووشی کێشە و گرفت هاتوون.

زەریف بە راگەیاندنی ئەوەی کە باس و وتووێژ سەبارەت بە مەسەلەی دانانی مێکانیزمی تایبەتی دراوی هێشتا هەر بەردەوامە و لەگەڵ لایەنی ئەورووپایی راوێژ دەکەین بۆ ئەوەی باروودۆخەکە یەکلا بکرێتەوە، وتیشی: لە راستیدا ژمارێک وڵات کە وەکوو میواندار ناویان پێشنیار دراوە نەچوونە ژێر باری ئەو بەرپرسایەتییەوە و دانوستان سەبارەت بە دیاری کردنی میوانداری مێکانیزمی تایبەتی دراوی "ئس پی ڤی" (SPV ) هەر درێژەی هەیە.

زەریف سەبارەت بە دەسپێبوونی بایکۆتە یەکلایەنەکانی ئەمریکا و لەهەمبەردا دەسپێنەبوونی مێکانزیمی دراویی پێشنیاردراو لە لایەن ئەورووپاییەوە راشکاوانە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ڕایگەیاندووە کە بژاردەی جۆربەجۆری لە بەردەستدایە هەر بۆیە هەڵبژاردنی ئێمە بە پێی قازانج و بەرژەوەندیی نیشتمانی و لە سەر بنەمای ئەو مێکانزیمەی کە لە وڵاتدا پێناسە کراوە، ئەنجام دەدرێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا و ئەندامانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەزانن بە بێ دابین کردنی پێداویستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و قازانجەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئێران، بەردەوام بوونی ئەم ڕەوشە هەر گونجاو نابێ.

سەرپەیڤ