ڕوحانی : ئێران لە گەڵ هەموو مۆسۆڵمانەکان دەستی دۆستایەتی ئەدات
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : ئێران دەستی دۆستایەتی و برایەتی بەرەو هەموو موسوڵمانەکان درێژ ئەکاتەوە .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە بەرلە وتەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە دیداری بەرپرسانی نیزام میوانانی بەشدار بوو لە سی و دووهەمین کۆنفڕانسی یەکگرتووی ئیسلامی باڵوێزانی وڵاتانی یئسلامی و کۆڕێک لە چینە جۆراوجؤۆەکانی خەڵک وتیشی : دوژمنان ئەیانەوێ ئێران وەکوو ساڵانی بەرلە ئینقلابی ئیسلامی ڕەفتار بکات و لە مەزڵوومانی ناوچە لاگری نەکات بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە پەیڕەوی کردن لە پێغەمبەری ئیسلام لە تەکفیر و بایکوتی زلهێزان ناترسێ . ڕوحانی بە وتنی ئەوەی کە ئێران دراوسێیەکانی بە برای خۆی و ئاسایشی ناوچە بە ئاسایشی خۆی دەزانێ هەوڵی زلهێزانی بۆ ئاڵۆز کردنی ناوچە بە هۆی بەکرێگیراوانی تەکفیری و هەروەها گۆشار هێنان بۆ سەر نەتەوەی گەورەی ئێران لە ڕێگای بایکوتەکانەوە بە ناکام هێشتەوە و وتیشی : ڕەگەزپەرەستانی فریوکار لە ناوچە ڕۆژانە خەڵکی فەلەستین دەکوژن و خەڵکی فەلەستینیش بوردمان دەکەن . سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە هاوکاری تونڕوانی مەسێحی و جوولەکە و موسوڵمان وتی : ئەمڕۆکە هێندێک بە دروشمی تەکفیر ، کۆمەڵگا و ناوچەیان ئاڵۆز کردووە و بە ناوی ئیسلام و قورئان ، گیان و ئاسایش و نامووس و شۆێنەواری ژیاریان لەناو بردووە . سەرۆکی هێزی کارگێڕی ئێران جەختی کرد : خواستی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکگرتوویی ، ڕەحمەت و حیکمەتە و دەس ڕاگەیشتن بەو بایخگەلە تەنیا لە ژێر چەتری پێغەمبەری ئیسلام بۆ هەمووان مومکین دەبێت .