زەریف: سەردەمی مڵهۆری و دەستەڵاتداریەتی لە جیهان دا کۆتایی هاتووە
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: سەردەمیی مڵهۆری و دەستەڵاتداریی لە جیهان کۆتایی هاتووە و ئەمە بە قازانجی ئێرانە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، محمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ هەینی لە ڕێو ڕەسمێک دا لە تاران بە ئاماژە بە ڕۆڵی گرنگی خەڵک لە کۆماری ئیسلامی ئێران گوتیشی: کۆماری ئیسلامی هێزێکی گرنگە لە ئاست جیهان و ناوچەکە دا و دەتوانێ دداهاتوو دیاری بکات. زەریف گوتیشی : ئێران وڵاتێکی بە دەستەڵات و شوێندانەرە و ئەمە ڕاستەقینەیەکە نەک تەنیا لە ٤٠ ساڵی ئەمدواییە بەڵکوو لە ٧ هەزار ساڵی ڕابردوو سەلمێندراوە. وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی تری وتەکانیی دا بە ئاماژە بەمەی عەرەبستان لە ساڵی ڕابردوو ٦٩ ملیار دۆڵاڕ چەک و چۆڵ لە ئەمریکا و ڕۆژئاوا کریوە بەڵام بەم حالەیش " لیندزی گراهام سەناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا" لەمبارەوە گوتی: ئەگەر حەوتەیەک ئەمریکا پشتگری نەکات لە کاربەدەستانی ئالی سەعوود عەرەبستانییەکان ناچار بوون بە فارسی قسان بکەن. زەریف هەروەها لەبارەی قسەکانیی ترەمپ سەبارەت بەمەی کە ئەگەر پشتگرییەکانیی ئەمریکا لە ەعرەبستان نەبوو، ئەم وڵاتە نەیدەتوانیی خۆی بەڕێوە ببات، گوتیشی: وەکوو موسولمانێک لەم لێدوانانەی ترەمپ لە بارەی دراوسێکانم شەرم دەکەم. وەزیری دەرەوە بە ڕاشکاوی گوتی: دونیا گۆڕاوەو و ئیتر ڕۆژئاوا ناوەندیی عالەم نییە، کەوابوو سیاسەتی چاوەڕوانی یارمەتی وەرگەرتن لە ڕۆژهەڵات مانا نادات هەر بەو چەشنە کە سیاسەتی یارمەتی وەرگرتن لە ڕۆژئاوایش مانایەکیی نییە چون ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاوا دەروانن.