ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سووریا ، سەرنج بداتە پاکتاوکردنی تیرۆریستان
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی : نەتەوەیەکگرتووەکان هاوچەشن لەگەڵ دیاریکرانی یاسای بنەڕەتی، سەرنجی گرفتەکانی دیکەی سوریا لەوان چارەسەرکرانی سیاسیانەی قەیران، گەڕانەوەی ئاوارەکان، بنیات نانی وڵات و پاکتاو کرانی تیرۆریستان بدات.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ فرانسوا سنمو، باڵوێز و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی فەرەنسا لە کاروباری سوریا لە تاران، لەسەر گرینگایەتی دانی هەموو وڵاتانی بەشداریکەر لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بۆ کۆتایی دان بە تیرۆریزم لەم وڵاتە، پێداگری کرد.
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی، متمانە نانەوە لە ڕەوتی وتووێژەکانی نێودەوڵەتی و هەروەها متمانە نانەوە لەنێوان دوو لایەن لە سوریای بە پێویستییەک بۆ چارەسەرکردنی سیاسیانەی گرفتەکان زانی و خوازیاری سەرنجدانی تایبەت بە وتووێژەکانی ژنێڤو پرسەگرینگەکانی دیکە وەک گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیات نانەوەی سوریا بوو.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها سەبارەت بە شەڕی یەمەن وتی : جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی سیاسی ئەم دواییە لە وتووێژەکانی ستکهولم دەتوانێ کارتێکەری ئەرێنی بەسەر گرینگایەتی ناوچە ولەوان سوریا دا هەبێت .
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتیشی : تاران هەموو کات لایەنگری دەورگێڕانی ئەرێنی و کاریگەری فەرەنسا لە دانی یارمەتی بۆچارەسەری سیاسیانەی قەیرانەکان لەوان لەسوریا، لوبنان و یەمەن لە بواری هاتنەدی سەقام، ئاسایش و گەشەی پاوەجێ لە ناوچەیە .
باڵوێز و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی فەرەنسا لە کاروباری سوریاش وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی دەوری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە بەتایبەتی لە سوریا وتی : ڕەوشی زاڵ بەسەر سوریا ئەنجامی دەستێوەردانی هەندێ لە دەسەڵاتداران لە پرسە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتەیە.