کانونی یه‌که‌م 20, 2018 18:08 Asia/Tehran
  • روحانی: بایکۆتەکانی زاڵمانەی ئەمریکا بەدژی ئێران ، هەوڵێکی سەتی سەت، تیرۆریستییە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هەوڵی ئەمریکا بە دژی ئێران، سەتی سەت تیرۆریستییە چونکە وڵاتانی دیکە لە جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی 2231، بازرگانی ئازاد و جێبەجێ کردنی خواستی گەلان، کۆمپانییەکان و چالاکانی ئابووری، دەترسێنێ .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیون، حەسەن ڕوحانی  لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش  لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لە ئەنقەرە وتیشی: بڕیارنامەی 2231 داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکات کەلە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی  داکۆکی بکەن و ڕەوشێکی شیاو بۆ گەشەی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران  خۆش بکەن  .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمڕۆ چەند وڵاتێکی کەم لە جیهان هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی  نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان  بە لەبەرچاونەگرتنی مافی ئێران، بنپێ دەکەن.

سەردەمی زلهێزی  لە جیهان کۆتایی پێ هاتووە و گەلان بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی خۆی  بڕیاردەدەن.

روحانی وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی بەبڕشتانە و ئاشکرای ئەردوغان و دەوڵەتی تورکیا لەبەرامبەر بایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا بە دژی ئێران وتی :  ئەم هەڵوێستە لێبڕاوانەیە لەبەرامبەر یەک لایەنە خوازی و بایکۆتی نایاسایی بە دژی ئێران بە مانای پێبەند بوونی دوو وڵات بەیاسا و ئەخلاقە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : دوو وڵات لەسەر ئەو باوەڕەن کە گرفتەکانی سوریا دەبێ  بە دەست گەلی  ئەو وڵاتە چارەسەر بکرێت و سەروەری نیشتمانی سوریا بپارێزرێت.

هەروەها  ڕێککەوتن کرا لەسەر ئەوەی کە کۆبوونەوەی دواتر سەبارەت بە سوریا لە ڕوسیا و بە ئامادەبوونی ئێران، تورکیا و سوریا بەڕێوەبچێت.

روحانی بە ئاماژەدان بە پرسەکانی یەمەن وتی : هەر دوو وڵات  لەسەر ئەو باوەڕەن چارەسەرکرانی قەیرانی یەمەن لە ڕێگەی وتووێژی یەمەنی   - یەمەنییە و ئێران و تورکیا بۆ دانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە خەڵکی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدەن.

 

سەرپەیڤ