کانونی یه‌که‌م 22, 2018 12:43 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی مەشقی سەربازیی پەیامبەری ئەعزەمی 12 لە باشووری ئێران

مەشقی سەربازیی پەیامبەری ئەعزەمی 12 بە پەیامی ئاشتی و بە رەمزی یا رەسولەڵڵا(دخ) لە دورگەی قشمی باشووری ئێران دەسپێبوو .

بە پێی راپۆرتی سەداو سیما ، سەرداری سەرتیپ موحەممەد پاکپوور فەرماندەری هێزی زەوینیی سپای سپای پادسارانی شۆڕشی  ئیسلامیی رۆژی شەممە گوتی : مەشقی سەربازیی پەیامبەری ئەعزەمی 12 کە بە دروشمی دەسەڵات و ئاسایشی پاوەجێ لە سایەی یەکڕیزیی نیشتمانیی و پتانسێل سازیی نوێی بەرگریی لە ئاستی ستراتژیکدا بەڕێوە دەچێ ، بەرگرییە و بە پێی هەڕەشە ئەگەریەکانەوە جێبەجێ دەکرێ .

سەرتیپ پاکپوور وتیشی : لەم مەشقە سەربازیەدا یەکینەکانی کاردانەوەی خێرا ، هێزی پسپۆڕیی و تایبەت ، فڕۆکەی بێسەرنشینی جەنگی و ناسین ، کۆپتەری هێرشبەر و گواستنەوە و بارڕێژ ، میکانیزە ، یەکەی ئەندازیاری و تیکڕوخاندن ، سیستمی کۆنتڕۆڵ و فەرماندەریی و پاپۆڕی جەنگیی زولفەقاری ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپای پاسداران ئامادەن .

 فەرماندەری هێزی زەونیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی   ، گۆڕانی شێواز لە مەشقە سەربازیەکانی لە ڕەوشی بەرگریەوە بۆ هێرشبەری ، هەڵمەتی وەرگرتنەوەی خێرا و تۆپبارانی خێرا بۆ بەرگری لە دورگەکانی ، پرۆڤەی گەڵاڵە هێرشبەریە تایبەتیەکان بۆ گرتنەوەی لێوارەکان و تێکڕوخاندنی دامەزراوە و ژێرخانەکانی دوژمنی لە ئامانجەکانی دیکەی بەڕێوەچوونی ئەم مەشقە سەربازیە راگەیاند .

 سەرتیپ  پاکپوور هەروەها بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێرانی ئیسلامیی بۆ هیچ وڵاتێک هەڕەشە نیە ، گوتی : ئەگەر دوژمنان نیازی خراپیان هەبێ ، ئێران لە بەرامبەریاندا  بە هەموو توانا و پتانسێلەوە ڕادەوەستێ .

 

سەرپەیڤ