کانونی یه‌که‌م 24, 2018 16:22 Asia/Tehran
  • دەریادارسەیاری:ئەمریکیەکان توانایی کردەی سەربازی لەدژی ئێرانیان نیە

جێگری هاوئاهەنگ کەری ئەرتەشی ئێران لە کاردانەوە بە هاتنی کۆپاپۆڕێکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکایی بۆ ناو کەنداوی فارس وتی: هاتنی ئەم ناوە بۆ ئێران گرینگایەتی وەهای نیە چونکە ناتوانێ کردەوەیەک لە دژی وڵات ئەنجام بدات.

ئەمیر دەریادار " حەبیبۆللا سەیاری جێگری هاوئاهەنگ کەری ئەرتەشی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە ناوکۆڕی هەواڵنێران بە ئاماژەدان بە پڕوپاگەندەی ئەنجام دراو لەمەڕ هاتنی کۆپاپۆڕێکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکایی بۆ ناو کەنداوی فارس ڕایگەیاند : هێزە چەکدارەکانی ئێران ئیزنی نێزیک بوونی کۆپاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکایی بۆ ناو ئاوەکانی سەرزوینی ژێر دەسەڵاتدارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نادات. دەریادار سەیاری وتیشی: بەدەر لە ئاوەکانی سەرزەوینی یانی ئاوە ئازادەکان ، هەروڵاتێک دەتوانێ بە پێی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی دەریاوانی بکات. ئەمیر دەریادار ئەمیر ڕەستگاری سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی دەریایی وەزاڕەتی بەرەڤانی ئێران ڕۆژی شەممە لەمەڕ نێزیک بوونی بەلەمەکانی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆکۆپاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکایی وتی: بەلەمەکانی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشێ ئیسلامی بە پێی نەریتی باوی نێودەوڵەتی کۆپاپۆڕی فڕٶکە هەڵگری ئەمریکایی لە تەنگەی هۆرمۆزیان ڕاوناوەو شناساییان کردووە. دەریادار ڕەستگار وتیشی: کاتێک هەر بەلەمێک دێتە ناو ناوچەی کەنداوی فارسەوە ، چون لە تەنگەی هۆرمۆزەوەو لە ڕێگای ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران تێدەپەڕن ، بەپێی نەریتی باوی نزامی دەریایی، کاتی هاتن وتەنانەت ڕویشتنی بەلەمەکان ، لە شوناسیان ، ماموریەت وشوێنی ڕوێشتنیان پرسیار دەکرێت وشناسایی دەکرێن. 

سەرپەیڤ