پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح(ع)
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامی جیاجیا پیرۆزبایی کرد لە سەرانی وڵاتان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح(ع) و دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی(٢٠١٩).
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەیامێک بۆ سەرانی وڵاتانی جیهان، هیوای خواست: لەسەروبەندی سەری ساڵی نوێی زایینی، هەمووان بە پەیڕەویی کردن لە ئامۆژگاریی پێغەمبەرانی خودایی و بەهاودەنگی و هاوسۆزیی لەپێناو پەرەپێدانی ئاشتەوایی داڕێژراو لەسەر بنەمای عەداڵەت هەوڵ بدەن هەتا ئاسایش، هێمنی، ئاسودەیی و یەکسانی لەجیهاندا بەرقەرار ببێ.
رۆحانی هەروەها لە پەیامێکی جیا بۆ "پاپا فرانسیس" ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان وێڕای پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا (ع) و دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی، پێی داگرت: مرۆڤی ئەمڕۆ زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە، پێویستی بەوە هەیە کە بە سودوەرگرتن لە فێرکاری وئامۆژگایی خودایی پێغەمبەران، لەهەمبەر زاڵێتی خوازیی زۆربێژاندا ڕابوەستێ و بە هەنگاونان لەڕێبازی هەق و هەقیقەت، هەروەک مرۆڤە ئازادیخوازەکان وپەیڕوانی ڕاستەقینەی پێغەمبەرانی خودایی، بوارخۆشکەر بێ بۆ چەسپاندنی ئاشتی و دادگەریی.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی دیسەمبەر ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) ـە.