کانونی یه‌که‌م 27, 2018 16:33 Asia/Tehran
  • وەزیری نێوخۆی ئێران: ھیچ گۆڕانکارییەک لە ناوچەکەدا بە بێ ئێران سەر ناگرێت

وەزیری نێوخۆی ئێران وتی: کاریگەریی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی سەلمێندراوەو بەبێ ئامادە بوونی ئێران ھیچ گۆڕانکارییەک لە ناوچەکەدا بە بێ ئێران سەر ناگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەبدوڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی وەزیری نێوخۆی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە وتیشی: کاریگەریی ئێران لە ناوچەکە لە بەر خاڵە ھاوبەشە زۆرەکانی بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیەو ھەر کاتێک ئەم وڵاتانە بکەونە بەر پەلامارو پاوانخوازیی دوژمنان، ئەگەر بێتوو داوامان لێ بکرێت، ئێران لە ھیچ جۆرە ھەوڵدانێک کەمتەرخەمی نانوێنێ.

وەزیری نێوخۆی ئێران پێی داگرت: ئەمریکا بۆ کردارەکانی خۆی دژی ئێران لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی دا بە تەنیا ماوەتەوەو نەک ھەر ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، بەڵکو وڵاتانی ئەورووپی، ڕووسیا، چین و وڵاتانی ناوچەکەش پشتگریی دەوڵەتی ئەمریکا ناکەن.

عەبدوڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی وەزیری نێوخۆی ئێران وتیشی: لە بەردەم دادگەی بیروڕای گشتیی جیھاندا، ئێران ئەمڕۆکە وەک لایەنێکی پێبەندی بەڵێنەکانی ناسراوەو ئەمریکاش وەک پێشێلکەری پەیمانە نێونەتەوەییەکان چاوی لێ دەکرێت.

 

سەرپەیڤ