کانونی دوھەم 02, 2019 07:54 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر گرینگیی یەکێتی نێوان فەلەستینیان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: تەنیا ڕێگای دەسڕاگەیشتنی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین بەمافی پێشێلکراوەیان، خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی رژیمی داگیرکەری ئیسرائیلە.

بەپێی ڕاپۆری مالپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "زیاد نەخالە" سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لەتاران بەئاماژە بە خۆڕاگریی حەفتا ساڵانی گەلی فەلەستین لەهەمبەر دەسدرێژکاریی، ستەم و داگیرکەریی زایۆنییەکان، وتی: پێویستە گشت موسڵمانان پاڵپشتی گەلی فەلەستین بن لە گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان، گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان و پایتەختیی هەمیشەیی قودسی پیرۆز.

رۆحانی بەپێداگری لەسەر گرینگیی یەکڕیزیی نێوان فەلەستینیان وتی: بێگومان یەکێتی و یەکڕیزیی گشت گەلی فەلەستین لەهەمبەر رژیمی زایۆنی، لە ڕێگاکانی گەیشتن بە سەرکەوتنەو ئەو رژیمە بەخۆڕاگریی گەنجانی فەلەستینی دەگاتەئەو ئەنجامەی کە سەرکەوتن بەسەر فەلەستین نامومکینە.

زیاد نەخالەش بەخستنەڕووی ڕاپۆرێک لە دواگۆڕانکارییەکانی فەلەستینی داگیرکراو و تواناو ئامادەیی باڵای گرووپە خۆڕاگرەکان، وتی: بێگومان داکۆکی وهەڵوێستی بنچینەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەورێکی گرینگ دەبینێ لە شکست پێدان بەو هەوڵ وتەقەلایانەی کەئامانجیان، داخستن و کۆتایی هێنان بە دۆسییەی مافەکانی گەلی فەلەستینە.

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بەئاماژە بەوەی کە خەڵکی کەرتی غەززە سەرباری زەخت وگوشارەکان، لەهەمبەر رژیمی زایۆنی و گەڵاڵەی ئەمریکی ناسراو بە "سەودای سەدە" خۆڕاگربوون، پێی داگرت، گەلی فەلەستین سەرەڕای هەموو زەخت وگوشار و هەڕەشەکان، هەتا گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان دەست هەڵناگرن لە خەبات و خۆڕاگری .

سەرپەیڤ