سەرتیپ حاتەمی: ئێران پێشکەوتنی باشی بووە لەمەڕ بەرزکردنەوەی ئاستی دەسەڵات و وردبوونی مووشەکەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i355229-سەرتیپ_حاتەمی_ئێران_پێشکەوتنی_باشی_بووە_لەمەڕ_بەرزکردنەوەی_ئاستی_دەسەڵات_و_وردبوونی_مووشەکەکان
وەزیری بەرگریی وپشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: لە پرۆژە بەرگرییەکان بەتایبەت وردبینی و دەسەڵاتی مووشەکەکان، کۆماری ئیسلامی پێشکەوتنی زۆر بەرچاوی بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2019 13:11 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ئێران پێشکەوتنی باشی بووە لەمەڕ بەرزکردنەوەی ئاستی دەسەڵات و وردبوونی مووشەکەکان

وەزیری بەرگریی وپشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: لە پرۆژە بەرگرییەکان بەتایبەت وردبینی و دەسەڵاتی مووشەکەکان، کۆماری ئیسلامی پێشکەوتنی زۆر بەرچاوی بووە.

سەرتیپ"ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگریی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لەنێو پەیامنێراندا وتی: ئێران لەبواری جۆراوجۆری وەک مووشەکی ئاسمان بۆ ئاسمان، زەوی بۆ ئاسمان، زەوی بۆ زەوی، ئاست بۆ ئاست، لێواردەریا بۆ دەریا و ژێرئاو بۆسەر ئاو، توانای بەرچاوی بەدەست هێناوە.

سەرتیپ حاتەمی وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەوپەڕی هەوڵیان دەکارگرتووە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی دەسەڵاتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی.

"حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی" ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ٣١ی ئاگۆستی٢٠١٦ لەنێو وەزیر، بەرپرسان، توێژەران و پسپۆرانی وەزارەتی بەرگریی ئێران، فەرمووی: پەرەی توانای بەرگریی و هێرشبەریی، مافی ڕەوای کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.