کانونی دوھەم 02, 2019 18:30 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی رۆحانی بەبۆنەی بەڕێوە چوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی بەنگلادش

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی کرد بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرکەوتنی پارتی دەسەڵاتداری"عەوامی لیگ"ی بەنگلادش بە سەرۆکایەتی "شێخ حەسینە واجد"، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێک بۆ "شێخ حەسینە واجد" سەرۆک وەزیرانی بەنگلادش هیوای خواست: بەهۆی پەیوەندیی فەرهەنگی و دینی دوو گەلی ئێران و بەنگلادش و پتانسێلە شیاوەکان و پێشینەی دوو وڵات، پەیوەندیی تاران و داکا لەگشت بوارەکانداو لەئاراستەی بەرژەوەندیی بەرامبەری دوو نەتەوە، زیاتر پەرەبسێنێ.

رۆحانی، سەلامەتی، سەرکەوتن، سەعادەت و بەختەوەریی بۆ حکومەت و خەڵکی بەنگلادش بەئاوات خواست.

لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی بەنگلادش کە رۆژی یەکشەممە بەڕێوە چوو، پارتی دەسەڵاتداری "عەوامی لیگ"ی ئەو وڵاتە بە دەس خستنی ١٥١ کورسیی پەرلەمان، توانی ڕێژەی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت بەدەست بێنێ.

سەرپەیڤ