ئێران دەرکرانی حوکمی زیندانی هەتا هەتایی بۆ شێخ عەلی سەلمان لە بەحرەینی مەحکوم کرد
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران تەئید کردنی حوکمی زیندانی هەتا هەتایی بۆ شێخ عەلی سەلمان سکرتێری گشتیی کۆمەڵی وێفاقی نیشتمانی ئیسلامی بەحرەینی ، گەورەترین حیزبی نەیاری ڕژێمی ئالی خەلیفە ودووکەسی تر لە ناڕزایانی بەحرەینی لە دادگەی فەرجامی مەحکوم کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بارام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە وتی: دەرکرانی حوکمی زاڵمانە بە تاوانی پڕوپوچ لەدژی شێخ لەی سەلمان پیشان ئەدات کە حکومەتی بەحرەین بە پاڵپشتی چەند وڵاتی بیانی، بەرنامەی لابرانی هەرجۆرە دەنگی نارازیانەی ئاشتێخوازانە لە وڵات پێ وشوێن دەگرێت. قاسمی بەڕەخنە وگازەندە لە بێ دەنگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەمبەر کردەوە نائینسانیەکانی حکومەتی بەحرەین وهەروەها بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی فڕێودەرانەی ئەمریکا ، ڕایگەیاند : ئەمریکا بە فروشتنی چەک وپشتیوانی سیاسی تۆکمە وتەواو لە حکومەتی بەحرەین بۆ سەرکوت کردنی نارزایان چرا سەوزی پیشان داوە. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە کاربەدەستانی بەحرەینی ڕاسپێری کردووە بە جێگای وابەستەیی تۆکمە وتەواو بە پشتیوانی بیانیەکان ، دەس بدەنە چوونە ناو هاوپەیمانی شکست خواردوو وکرێنی ئەمنیەت لە دەرەوە، بە وەلانانی ڕێکاری پۆلیسی وئەمنیەتی بۆ لاچوونی قەیرانی خۆدروست کراو لە وڵات لە ڕیگەی وتووێژی ڕاستەقینە و جددی لەگەڵ ناڕازیان ووەڵام بە داواکاری ناڕەوای خەڵک و بە کردەوەی سەرکوت کارانەی خۆ لەوان دەرکرانی حوکمی زاڵمانە لەدژی ناڕازیان کۆتایی بدات.