کانونی دوھەم 30, 2019 16:11 Asia/Tehran
  • رۆحانی : شۆڕشی ئیسلامی بە بەرخۆدان و ڕاوەستانی خەڵک لەهەمبەر دەسەڵاتە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان، سەرکەوت

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئیمام خومەینی(ڕە) گەورەترین بوژێنەری دین لەسەردەمی هاوچەرخدا و نژیارڤانی شۆڕشێک بوو کە تەنیا بەخۆڕاگریی گەل لەهەمبەر دەسەڵاتە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان سەرکەوت.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمی پەیمان نوێکردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ئەمڕۆ چوارشەممە و لە سەروبەندی دەیەی فەجر و چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی پڕشکۆی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوە چوو، وێڕای پیرۆزبایی جێژنی مەزنی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: ئەوەی وا لە چل ساڵی ڕابردوو لەو سەرزەوینە ڕووی دا، ڕووداوێکی دەگمەن و کەم وێنەی مێژوو بوو.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئیمام خومەینی(ڕە) خەڵکی ، بەداهاتووی باشتر، سەرزەوینێکی سەربەخۆ، سەروەریی جەماوەر و یاساوڕێسا ئیسلامییەکان هیوادار کردو ئەو هیوایەی ئیمام خستییەنێو دڵی خەڵکەوە، کۆمەڵگای ملوێن کەسیی ئێرانی یەکڕیز و یەکگرتوو کرد کە ئەوەش لەمێژوودا بابەتێکی دەگمەن و کەم وێنە بوو.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، نیزامی کۆماری ئیسلامی ، بە باڵاترین هونەری ئیمام خومەینی(ڕە) زانی و وتی: پاش ئەوەی ماوەیەکی کورت بەسەر سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا تێپەڕی، مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری پێک هێنرا و یاسای بنەڕەتی ئامادە کرا و سەرلەنوێ ئەو یاسایە ، ڕیفراندۆمی لەسەر کرا و خەڵک دەنگیان پێی دا.

رۆحانی لەدرێژەی قسەکانیدا بەئاماژە بە دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران لەگەڵ گرووپی پێنج کۆیەک، پێی داگرت: باڵاترین شانازی سیاسیی ئێران لە چەند دەیەو سەدەکانی ڕابردوو، دانوستانگەلی بەهێزی ئێران لەهەمبەر شەش دەسەڵاتی مەزنی جیهاندا بوو و ئەو سەرکەوتنانەی لەبواری جۆربەجۆردا لەو دانوستانانەکان  بۆ ئێران دەسکەوت، قەت لەکیس ناچێ.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ، رۆژی یەکێتی و یەکپارچەییە، وتی : پێویستە ئەمڕۆ هەمووان یەکڕیز و یەکگرتوو بن لەهەمبەر ئەمریکاو لایەنگرانی و کۆنەپەرستانی ناوچەدا چونکە بەیەکڕیزیی و یەکدەنگی، گیروگرفتەکان چارەسەر دەبن.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگیی ئێران بەپێداگریی دووبارەی لەسەر ئەوەی کە ئەمرۆ ڕۆژی یەکگرتوویی گشت خەڵکە، وتی: هەمووان دەبێ ئەمرۆ لەهەمبەر ئەمریکاو لایەنگرانی و کۆنەپەرستانی ناوچەدا یەکبگرن چونکە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی کێشەکان چارەسەر دەبن.

سەرپەیڤ