شوبات 02, 2019 16:57 Asia/Tehran
  • رۆحانی : خەڵکی ڤێنزۆئێلا پیلانی نوێی ئەمریکییەکان پووچەڵ دەکەنەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: خەڵکی ڤێنزۆئێلا بە یەکگرتوویی و خۆڕاگریی لەتەنیشت حکومەتدا، پیلانی نوێی ئەمریکییەکان پووچەڵ دەکەنەوە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەکاتی وەرگرتنی نامەی مانەوەی "کارلۆس ئەنتۆنیۆ ئالکالا کوردێس" باڵوێزی ڤێنزۆئێلا لە تاران، بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا پیلانێکی نوێی لەدژ حکومەت و گەلی ڤێنزۆئێلا دەس پێ کردووە، وتی: ئەمریکییەکان لەبنەڕەتڕا نەیاری هەموو شۆڕشە جەاموەرییەکان و وڵاتانی سەربەخۆن و دەیانەوێ بە سەرکوت کردنی شۆڕش و ڕاپەڕینەکان ووڵاتانی سەربەخۆ، بەسەرجیهاندا زاڵ بن.

رۆحانی بەڕاگەیاندنی پاڵپشتیی دووبارەی ئێران لە حکومەتی یاسایی ڤێنزۆئێلا وتی: یەکڕیزیی گەلی ڤێنزۆئێلا لەگەڵ حکومەتی یاسایی ئەو وڵاتە، زۆر گرینگەو لەو پیلانە نوێیەدا، گەلی ڤێنزۆئێلا سەردەکەون.

رۆحانی هەروەها بەئاماژە بە پەیوەندیی شیاوی تاران وکاراکاس وتی: ئێران درێژە دەدا بە پەرەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤێنزۆئێلا لەبواری سیاسی، ئابووری و سەرمایەنانەوە.

کارلۆس ئەنتۆنیۆ ئالکالا کوردێس باڵوێزی نوێی ڤێنزۆئێلا لە تارانیش بە ئاراستەکردنی نامەی مانەوەی بە ڕۆحانی، وێڕای ڕێزگرتن لە داکۆکییەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، حکومەت و گەلی ئێران لە خەڵک و حکومەتی ڤێنزۆئێلا لەسەردەمە جیاجیاکاندا، وتی: خەڵکی فێنزۆئێڵا لەو نەبەردو پیلانگێڕییە نوێیەدا، سەرکەوتوو دەبن.

ئالکالا کوردێس هەروەها بەئاماژەی شیاوی نێوان ئێران و ڤێنزۆئێلا لەگشت بوارەکاندا پێی داگرت: ڤێنزۆئێلا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەمپریالیزم و بەرەوڕووبوونەوەی پیلانگێڕییەکان، پشتی بە یارمەتیی وڵاتانی دۆستی باشی خۆی لەوان ئێران بەستووە.

ڤێنزۆئێلا لەچەند مانگی ڕابردوودا شایەتی نائارامی و خۆپێشاندانی نەیارانی حکومەتی ئئەو وڵاتەیە، ئەمریکاش بە سەپاندنی گەمارۆ و داکۆکی کردن لەنەیارانی حکومەتی ڤێنزۆئێڵا هەوڵ دەدا حکومەتی یاسایی ئەو وڵاتە کە سیاسەتی دژە ئەمریکی پێوشوێن دەگرێ، بڕووخێنێ.

سەرپەیڤ