ڕۆحانی : بایکۆتەکانی ئەمریکا هیچ کارتێکەرییەکی لە سەر پێوەندی ئێران لەگەڵ جیهان دانیە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی تاران ، ناتوانێ کارتێکەری لە پێوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وجیهان دا بنێت.
حەسەن ڕٶحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە " ئەمڕۆ"لە کاتی وەرگرتنی ستوارنامەی " دراگا ستانبوک" باڵوێزی نوێی کورواسی لە تاران ، بە ئاماژەدان بە بایکۆتەکانی نایاسایی ئەمریکا لەدژی نەتەوەی ئێران وتی": ئەمڕۆ جیهان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ئەم کارەی کۆشکی سپی مەحکوم دەکەن وبێ گومان ئێران لەم مەسەلەیە تێدەپەڕیت. ڕۆحانی وتی: ئەمڕۆ جیهان لەگەڵ کۆشکی سپیەک ڕووبەڕوویە کە سەرۆکەکانی تەنانەت کەسایەتیە گرینگەکانی هەواڵگری وئەمنیەتی خۆیانیشیان لا قەبوڵ نیە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە یەکیەتی ئوروپا هەنگاوی سەرەتایی لە بواری ماڵیی لەگەڵ ئێرانیی بە دواکەوتنی زۆر هەڵگرت، وتی: ئێران لەوەی کە یەکیەتی ئوروپا پیشانی دا دەتوانێ لە بەرانبەر ڕواڵەتی توڕەی ئەمریکا لەهەنگاو نان دا سەربەخۆبێت ، خوشحاڵە.ڕۆحانی بە پیداگری لە سەر ئەمەکە ئێران وکورڤاسی پێوەندی قووڵی فەرهەنگی ومێژووییان هەیە، وتی: تاران خوازیاری پێوەندی نێزیک ودوستانەیە لە هەموو بوارەکان لە گەڵ زاگرابە. دراگا شتانبوک باڵوێزی نوێی کورڤاسی لە تارانیش دوای پێشکەش کردنی ستوارنامەی خۆی ، بە بڕیاری ئەم دواییەی یەکیەتی ئوروپا لەمەر پرسی ماڵی لەگەڵ ئێران ئاماژەی کرد ووتی:ئەم مەسەلەیە دەتوانێ بە بەهێزکردن وپەرەی پێوەند ی دوو وڵات یارمەتی بدات. وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئالمانیا ، فەرانسە وئینگلیس ڕۆژی پێنجشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی یەکەیتی ئوروپا ڕایانگەیاند : کاناڵی تایبەتی دانی ئوروپا وئێران لەژێر ناوی " کەرەسەی پشتیوانی چالاکیەکانی تیجاری تۆمار کرا.