شوبات 02, 2019 18:24 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: پەیوەندیی نزیکی تاران و ئانکارا بەقازانجی وڵاتانی ناوچە دەشکێتەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: پەیوەندیی دۆستانەو قووڵی تاران و ئانکارا لەقازانجی دوو وڵات و وڵاتانی ناوچە دەبێ.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەکاتی وەرگرتنی نامەی مانەوەی "دێریا ئۆرس" باڵوێزی نوێی تورکیا لە تاران، بەئاماژە بەوەی کە پەیوەندیی نێوان دوو وڵات،  پەیوەندییەکی ستراتژیکە، وتی: ڕوانگەی هاوبەشی ئێران و تورکیا لەئاستی جیهانی ئیسلام و ناوچە بۆ وێنە فەلەستین، یەمەن و میانمار و هەروەها توانای مەزنی هاوکاری، باشترین دەرفەتە بۆ پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.

رۆحانی بەئاماژە بەهاوکاریی تاران، ئانکاراو مۆسکۆ بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا وتی: ئەمڕۆ سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەتەنیشت یەکتردا بۆ پرسێکی گرینگی ناوچەیی وەک سوریا هاوبەشی سیاسیان پێکەوە هەیەو ئەوەش خاڵێکە کە کەمتر لە پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتدا پێشینەی بووە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەپێداگریی لەسەر پەرەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی پەیوەندیی ئابووریی نێوان تاران و ئانکارا وتی: لەپێناو بەهێزکرانی پەیوەندییە ئابورییەکان دەبێ جگە لە کەرتە حکومەتییەکان، کەرتە تایبەتییەکانی دوو وڵاتیش لێک نزیک ببنەوە.

"دێریا ئۆرس" باڵوێزی نوێی تورکیا لەتارانیش پاش پێشکەش کردنی نامەی مانەوەی خۆی بە رۆحانی، وێڕای پیرۆزبایی رۆژانی دەیەی فەجر و چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئێران و تورکیا دوو ولاتی بەهێزی ناوچەن کە تواناو لێهاتوویی زۆریان هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان.

سەرپەیڤ